Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:54

سندوقه‌کانی ده‌نگدان گه‌ێندرایه‌ شاری که‌رکوک

له‌ 244 بنكه‌ پرۆسەكە بەرێوە دەچێت
کوردستان TV
100%

 به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ نیوز، ئێواره‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك سندوقی ده‌نگدان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، گه‌ێندرایه‌ شاری كه‌ركوك، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ،كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 به‌رێوه‌بچێت،

پێشبینی ده‌كرێت پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌ر ریفراندۆم ، له‌ 244 بنكه‌ی نێو شاری كه‌ركوك به‌رێوه‌ بچێت.

سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گای نێوده‌وڵه‌تی، بۆ دواخستنی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆم له‌ واده‌ی دیاریكراویدا خۆیدا به‌رێوه‌ ده‌چێت.

كوردستان تیڤی : رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.