Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 04:31

له‌ سۆران گردبوونەوەیەک له‌هه‌مبه‌ر ڕێکارەکانی پەرلەمانی عێراق دژی هەرێمی کوردستان ساز کرا

مامۆستایانی ئایینیی موسڵمان و مەسیحی گردبوونەوەیەكیان ساز كرد
کوردستان TV
100%

له‌ شارى سۆران مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتییەكانی موسڵمان و مەسیحی  بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیار و ڕێكارەكانی پەرلەمانی عێراق لەدژی هەرێمی كوردستان گردبوونەوەیەكی ناره‌زاییان ساز كرد.

لەم گردبوونەوەیه‌دا مامۆستایان داوایان لە وڵاتانی جیهان كرد كە رێز لە ئیرادەی بەرز و بەهێزی گەلی كوردستان بگرن، تا وەك گەلانی دونیا گەلی كوردستانیش ببێتە خاوەن دەوڵەتى خۆى.

هه‌روه‌ها داواشیان لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمى كوردستان كرد ، كه‌ لەچوارچێوەێكی نیشتمانیدا له‌ ئاستی هەستیاریی قۆناغەكەدا بن، بۆ ئەوەی هەموومان بەیەكەوە و یەکڕێز هەنگاو بۆ چەسپاندنی بنەما گرنگەكانی كۆماری كوردستان هەڵبگرین.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.