Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 16:46

پەرلەمانتارێک: عێراق له‌جیاتى بریارى شوفینی ده‌بوایه‌ قه‌رزه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى دابا

سالار مەحموود: بڕیاری ئەنجومەنی نوێنه‌رانى عێراق، هەمان بڕیاری بەعسە
کوردستان TV
100%

سالار مەحموود، پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی بە ڕایگەیاند: "دواین بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق، هەمان بڕیاری ئەنجومەنی شۆڕشی سەردەمی بەعسە، تەنیا ناوەكانیان جیاوازە، بۆیە بڕیارێكی شۆڤێنیانە و پێچەوانەی دەستوورو بنەماكانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

ناوبراو له‌ لێدوانێكدا بۆ باسنیوز، وتى" عێراق دەبووایه‌ ئەو قەرزانەی لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە لەسەریەتی بە هەرێمی كوردستانی بداتەوە، نەك ئەو بڕیارانە بدات، چونكە هێشتا ڕووفاتی ئەنفالەكانی کوردستان لە بیابانه‌كانى باشوورن، كەچی ئەوان دێن شۆڤێنییەتی عەرەب دەجوڵێنن، بۆیە پێویستە لە زووترین كاتدا پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و كۆدەنگی نیشتمانی دروست بكات و هه‌روه‌ها ئەو مەترسیانەش بەجدی وەربگرێت و بیگەیەنێتە جیهان.

تێزانین دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێكی لە دژی کوردستان دەركرد، لەوانەش ئەنجامەكانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی ڕەت كردەوە، بە بڕیارێكی دوور لە دەستووری لەقەڵەم دا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.