Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 05:52

تیروپشکى قۆناغى 32ـى جامى شاى ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو

تیروپشكى قۆناغى 32ـى جامى شاى ئیسپانیا
کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا، تیروپشكى قۆناغى 32ـى جامى شاى ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو .

بارسێلۆناى پاڵه‌وانى جامى پێشوو له‌م قۆناخه‌دا به‌رامبه‌ر ریال مۆرسیا به‌شدار له‌ خولى پله‌ سێى یانه‌كانى ئیسپانیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

هه‌رچى ریال مه‌دریده‌ له‌و قۆناخه‌ ئه‌ركى ئاسانه‌و یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر فوینلابرادا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

بریاره‌ یارییه‌كانى چوون له‌ رۆژانى 24،25،26/10 و یارییه‌كانى هاتن له‌ رۆژانى 28،29،30 مانگى 11ـى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت .

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.