Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:27

زێدان: رۆناڵدۆ هەست بەبێزارییەکی زۆر دەکات

رۆناڵدۆ هەست بەبێزاریی دەكات
کوردستان TV
100%

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە تۆمارنەكردنی گۆڵ لەوەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا لەلایەن رۆناڵدۆوە كردووەو وتویەتی " رۆناڵدۆ هەست بەماندوو بوون ناكات، ئەو ماوەیەكی زۆر بەشداری یارییەكانی نەكردووە. لەبەرئەوەی لەوەرزی نوێی لالیگادا تا ئێستا گۆڵی تۆمارنەكردووە رۆناڵدۆ هەست بەبێزارییەكی زۆر دەكات، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" رۆناڵدۆ لەیاریەكەی بەرامبەر ئیسپانیۆل گۆڵێكی نایابی بۆ ئیسكۆ دروست كرد، هیوادارم لەیاریی داهاتوودا گۆڕانكاری رووبدات و كریستیانۆ گۆڵ تۆمار بكات".

تێزانین رۆناڵدۆ بەهۆی سزادانەوە لە 4 یاریی سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئیسپانیادا بەشداری نەكرد، دواتر گەڕایەوەو له‌ 3 یاریی یەك لەدوای یەك نەیتوانی لە خولەكەدا گۆڵ تۆمار بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە لیۆنێل مێسی ركابەری تا ئێستا 11 گۆڵی تۆماركردووە.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.