Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:06

لۆکاکۆ بە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلولی پریمەرلیگ دەستنیشان کرا

لە پریمەرلیگدا 7 گۆڵی تۆماركردووە
کوردستان TV
100%

لۆكاكۆی بەلژیكی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد لەلایەن هاندەرانەوە بەباشترین یاریزانی مانگی ئەیلولی پریمەرلیگ دەستنیشان كرا.

لۆكاكۆ لەو كاتەوەی لەهاوینی ئەمساڵدا پەیوەندیكردووە بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، ئاستی بەرز نمایش دەكات و لە زۆرینەی یارییەكانی یانەكەیدا گۆڵ تۆمار دەكات.

هێرشبەرە بەلژیكییەكە لە 7 یاری وەرزی ئەمساڵی یانەكەی لە پریمەرلیگدا 7 گۆڵی تۆماركردووەو یانەكەشی بەكۆكردنەوەی 19 خاڵ و شانبەشانی یانەی مانچستەر سیتی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكەدایە.

لۆكاكۆ لەلایەن هاندەرانەوە بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی پریمەرلیگ دەستنیشان كراوگرەوەكەی لە هاری كەینی هێرشبەری تۆتنهام و دی برۆینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی بردەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.