Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:24

ئاریێن رۆبن بەیەکجاریی وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا

رۆبن: 14 ساڵى خۆشيم لەگەڵ هۆڵەندا بەڕێکرد
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا نەگەیشتە مۆندیالی 2018، رۆبنی ته‌مه‌ن 33 ساڵان بەفەرمی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند، کە لە یاریی بەرامبەر سوێد رۆبن دوانەی تۆمارکرد و لە دوایین یاریی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوانەی کرد.

رۆبن کە لەوەتەی 2003 بۆ ماوەی 14 ساڵ درێسی هەڵبژاردەکەی دەپۆشی، لە 96 یاریی 37 گۆڵی بۆ هۆڵەندا کرد و رۆبن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتنە فایناڵی مۆندیالی 2010، بەڵام نەیانتوانی ببنە پاڵەوان و بە ئیسپانیا دۆڕان.

رۆبن دوای یارییەکەی هەڵبژاردەکەی گوتی '14 ساڵی زۆر خۆشم لەگەڵ هۆڵەندا بەڕێکرد، فایناڵی مۆندیالی 2010 و پێشکۆتایی مۆندیالی 2014 خۆشترین ساتەکانم بوون لەگەڵ هۆڵەندا، لە هەردوو جار لەگەڵ شنایدەر، ڤان پێرسی و ڤان دێرڤارت ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد'.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.