Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:16

داعش ره‌تیکرده‌وه‌ به‌ دانووستان پاشه‌کشه‌ له‌ دێره‌زوور بکات

داعش دانووستانى له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌
داعش ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ دانووستان پاشه‌كشه‌ له‌ دێره‌زوور بكات
کوردستان TV
100%


چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش دانووستانیان له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ كه‌ناراوی رۆژئاوای فوڕات و ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆی نووسیویه‌تیی كه‌ داعش پێشنیاری پاشه‌كشه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌و شارۆچكه‌ و گوندانه‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆنترۆڵی كردوون، ئه‌و گروپه‌ وتووشیه‌تیی كه‌ جه‌نگی پێ باشتره‌ له‌ پاشه‌كشه‌.

سوپای حكومه‌تی سووریا له‌ سێ لاوه‌ داعشی گه‌مارۆداوه‌ و پشته‌وه‌شیان ئاوی فوڕاته‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیی داعش هێشتا خۆڕاگریی ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای حكومه‌تی سووریا و هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیادا.

 


سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.