مێژووی کورد و ریفڕاندۆم

پاش ئەوەی کە موسڵ پاککرایەوە لە داعش به‌غدا هێزەکانی کۆ کردەوە سەرکردایەتی کوردیش ئاگاداری هەمو پلانەکانیان بوو
Thumbnail

. خەبات باپشتی - تۆرکۆ / فنلاندە    

سەد ساڵە کوردستانیان پارچە پارچە کردووە سەد ساڵە کورد دەچەوسێنرێتەوە بۆمب و چەک کیمیاباران و ئەنفاڵ بەکارهێنرا بۆ له ناو بردنی ، گوند ودێهاتی خاپور کرا ، ئەو کردەوانه بەرانبەر بەگەلێکی ستەملێکراو هەمویان تاقیکرانەوە، بەڵام گەلی کورد هەمیشە بەردەوام بوو له خەبات وتێکۆشان بۆ گەیشتن به ئامانج ،هیج کاتێکیش سلی نە دەکرد هەر زوو هەڵدەستایەوە سەرپێ و زیاتر بەردەوام دەبوو لە خەبات و ڕێڕەوی ڕاستەقینەی کوردایەتی دیسان وای لە دوژمن وداگیرکەران دەکرد هەڵوەستە بکەن کە بەڵی گەلێک هەیە داوای مافی خۆی دەکات .

کاتێک شۆرش وگەلی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا بەهێز دەبوو ڕژێمەکان هاتوون داوای گفتوگۆیان کردووە ئەمەش تەنیا بۆ  ئەوەی جارێکی تر بە هێز ببنەوە تا دواتر دەستیان داوەتەوە پلاندانان بۆ له ناو بردنی و شۆڕشەکەیان بۆ ماوەیەک بەزەبری هێز کەپکردووە، ئەگەر بگەڕێننەوە مێژوو لە شۆرشی شێخ محمود دا دەست پێ بکەین دەبینین لەم چوارچێوەیەدا ئینگلیزەکان چۆن کوردیان پەراێز کرد ، لە هاوکێشەکانی سیاسی و جوگرافی ناوچەکەدا بەزەبری هێز مەملەکەتی شێخ یان  ڕووخاند ..

ئەگەرچی نابێت ئەوەمان مان لەیاد بچێت ئەو کاتیش دەستی خیانەتکاری بوونی هەبوو !، پاشان لە ڕۆژ هەڵاتی وڵات کورد هەلێکی تری بۆ ڕەخسا کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  کۆماڕێک دروست بکات سەرەتا (سۆڤیەی جاران) پشتگیری لێکرد، بەڵام  دیسانەوە  کوردیان کردەووە قوربانی یاری وبەرژەوەندییە زلهێزەکان و پشتیان لە کۆمار کرد، یەکەم سەرۆک کۆمار پێشەوا قازی و هەڤاڵانی لە مەیدانی چوارچرا لە سێدارەدران ، ئەمجارەشیان دەستێكی ناپاك هەبوو له ناوەوە خیانەت بکات ، لێرەدا نابێت ئەوە لەیاد بکرێت تەنها کەسێک کەتا دوا چرکە بەرگری لە کۆمار کرد بارزانی نەمر و هەڤاڵانی بوون که دواجار لەسەر داوای خودی پێشەوای شەهید شاری مەهاباد بەجێ دێلن و بەرەو (سوڤیەی جاران )بەڕێ دەکەون..

لەسەردەمی شۆرشی ئەیلولدا بۆ یەکەم جار حکومەتی عێڕاق دانی به مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد دا لە ۱۱ ئازاری ساڵی ۱۹۷۰ بەڵام دیسانەوە کە حکومەت بەهێز بۆوە پشتیان له داخوازییەکانی گەلی کورد کرد ، لێرەدا گەله کۆمەی نێودەوڵەوتی ڕۆڵی نەرێنی بینی ڕێکەوتننامەی شوومی جەزائیر نێوان عێڕاق و ئێران مۆرکرا بۆ کۆتایهێنان بە شۆڕشی ڕەوای گەلی کوردستان ، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا دووبارە شۆرشی گوڵانی پێشکەوتووخواز  لە ۲٦ گوڵانی ۱۹۷٥ هەڵگیرسا و ئومیدی دووبارە بۆ گەلی کوردستان گەڕاندەوە ، وێڕای ئەوەی چەندین حزبی نوێ دروست بوون، وەک ینک و حسک و پاسوک و پارتی گەل و ئاڵای شۆرش و حزبی شوعیش که پێشتر هەبوو لە ساڵی ۱۹٨٨ بەرەی کوردستانیان ڕاگەیاند ئەگەرچی کوردستان زەبری زۆر کوشندەی بەرکەوت لە ساڵەکانی ۱۹٨۰ تا ۱۹٨٨ کیمیا باران ئەنفال و خاپور کردنی گوندەکان لە ٨/٨/ ۱۹٨٨ جەنگی ماڵواێرانی عێڕاق ئێران ڕاوەستا عێڕاق دووچاری غرورێکی بێ وێنە بوو ئەوەبوو هێرشی کردە سەر تەواوی بنکەو بارەگاکانی پێشمەرگەی سەرجەم لایەنەکان، بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی بەرگرییەکی بەهێز وبێ وێنەیان وەك داستانێك تۆمارکرد کە زیاتر لە ٤٥ ڕۆژی خایاند بەردەوام له جەنگی بەرگریدابوون ،

له ڕووی سیاسیەوە سەرۆک بارزانی پێشبینی ڕووداو وگۆڕانکاری ئەوەی کرد و له ووتەیەکی مێژوویدا لەبەردەم پێشمەرگەکانی بەرەی خواخواکوڕك دا ئاماژەی بەوە کرد گۆڕانکاریەکی گەورە لەناوچەکەدا ڕوودەدات ئەوەبوو لە ٢ی ئابی ١٩٩٠ عێڕاق هێرشی کردە سەر کوێت و داگیڕی کرد ، ئینجا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وهاوپەیمانان لێی هاتنە دەنگ لە زستانی ۱۹۹۱ شەڕێ کەنداو ڕویداو دواتر هێزەکانی عێڕاقیان لە کویت وەدەرنا ، وەک دەرفەتێکی مێژوویی گەلی کوردستان ڕاپەڕینی ئەنجامدا و بەشێکی زۆر له خاکی باشووری کوردستان له دەستی زوڵم وزۆرداری ڕزگاری بوو ، بەڵام وەک پیشەی هەمیشەیی ڕژێمەکانی بەغدا به ئاگروئاسن ڕووبەڕووی گەلی کوردستان بوونەوە تا ئەوکاتانەی له٣١ ئاداری ١٩٩١ کۆچی ملیۆنی دەستی پێکرد که تیایدا دەروون وهەستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جیهانی جوولاند، ئەوەبوو به پاڵپشتی فەڕەنسا نەخشەی هێڵی ٣٦یان بۆ کورد دیاریکرد .

گەلی کوردستان هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی به شێوەیەکی دیموکراتیانه ئەنجامدا که بووە هۆکاری دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەگەرچی ڕووداوەکان دواتر بە خێرایی تێدەپەڕێن دەبێنین لە پاش لێک ترازانی سۆڤیەت چەندین وڵاتی نوی دروست بوون به تایبەت له ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا وەک ئێستۆنیا و لیتوانیا و لاتیڤیا و زۆرانی دیکە ساڵی ۱۹۹۰ سەربەخویان ڕاگەیاند یوگسلاڤیا هەڵوەشاوە و چەندین دەوڵەتی نوێ لە ناوچەی بەلکان دروست بوون بۆیە لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە عیڕاق و پاش بیست و شەش ساڵ لە حوکمڕانی کوردی و پاش چواردە ساڵ لە ڕوخانی ڕژێم و خۆڕاگری پێشمەرگە شەڕی دژیداعش کە توانیان بە هاوکاری هاوپەیمانان ئەو دوژمنە دڕندەیە تێک بشکێنن بەخوێنی سەدان شەهید بەرگری لە خاک وڵاتی خۆمان بکەن سەرەڕای ئەوەی بە هەزاران ئاوارەی عەرەب ڕووی لە هەڕێمی کوردستان کرد، بەڵام عەقلیەتی عەرەبی شۆڤێنی زاڵ بو بەسەر دەسەڵاتدارانی بەغدا وەکو ڕژێمەکانی پێش خۆیان بیریان دەکردەوە دەیان بینی کورد بۆتە خاوەنی پێگەیەکی توند و پڕ بایەخ لە ناوچەکەدا و هەموو خاکی کوردستانی لە بەردەستە لە پاش ئەوەی کە موسڵ پاک کرایەوە لە داعش هێزەکانیان کۆ کردەوە سەرکردایەتی کوردیش ئاگاداری هەمو پلانەکانیان بوو . پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٤دەستیان بۆ قووتی خەڵک برد بوودجە ومووچەی فەرمانبەران بۆ فشار خستنەسەر سەرکردایەتی کورد تا ملکەچی بریارەکانیان بن تاوەکو کەرکوک و ناوچەکانی تر بخرێتەوە سەر بە هێزەکانی عێڕاق ، وێڕای ڕێڕەوی ئاوەدانی ڕاوەستێت .

سەرکردایەتی کورد زۆر هەوڵی دا کە بە گفتووگۆ چارە سەری کێشەکان بکرێت، بەڵام بەغدا زۆر لە خۆباییانه هەڵسووکەوتی دەکرد ، لێرەدا سەرکردایەتی کورد بە سەروکایەتی سەروک مسعود بارزانی وەك مافێکی ڕاو ومێژوویی بریاری ڕفڕاندۆم یاندا ، له ٢٥/٩/٢٠١٧ که تیایدا زیاتر له 92 ٪ خەڵکی کوردستان بەسەرجەم چین وتوێژەکانیەوە دەنگی بەڵێیان کردە سیمبوولێك بۆ ئازادی وسەربەخۆیی ، ئەگەر چی ئەمریکا وڕووسیا و هاوپەیمانان خاوەن بەڵێنی خۆیان نەبوون که ئیدیعای مافی مرۆڤ وئازادیخوازی ودادی کۆمەڵایەتی بەردەوام لەسەر زار ودەمایاندا دەگووترێتەوە لەملاشەوە هێرشی چەکدار وملیشیاکان وبه هاوکاری کالفامانی بەناو کورد .. بەڵام گەلی کوردستان ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی به سەرکەوتوویی ئەنجامدا وپەنجەمۆری بۆ سەربەخۆیی وئازادی تۆمارکرد ،بەمەش جیهان زانی که وویستی گەلی کوردستان تەنیا بۆ سەربەخۆیی و سەرفرازی وڵاتەکەیەتی .

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ