جوڵەی كارای دیپلۆماسی دوو سەركردە بۆ ئەوروپا و ئیمارات

پەیوەندییەكانی كوردستان و ئیمارات دەچنە ئاستێكی باشتر و رەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت
Thumbnail

بە ھۆی ئەو پێگە جیۆگرافییە سیاسییەی هەرێمی كوردستان  و شێوازی حكومرانی ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان  راستیی ئێستای سەقامگیری كوردستان  كە، بۆتە پەناگەیەكی بەھێز بۆ سەدان هەزاران پەنابەر و ئاوارە لە شوێنە جیاوازەكانی ناوچەكە و عێراق بەتایبەت سووننەكان  و گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی گونجاو وایكردووە كە وڵاتانی كەنداو بە رێزو گرنگییەوە برٍواننە گەلی كورد و كیانی دەستووری و یاسایی كوردستان .
جووڵەی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان، لە هەفتەی رابردووەوە لەلایەن هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی حكومەتی كوردستان  بۆ  ئەوروپا و میرنشینی یەكگرتوویی عەرەبی ، ئاماژەیەكی گرنگ و دیاری پێگەی هەرێمی كوردستانە لە ناوچەیەكی ئارام  و سەقامگیرە بە بەراوەرد لە ناوچەكەكانی تر عێراق لە پێناو بازرگانی و متمانەی سیاسی و دیپلۆماسی ، بۆیە وڵاتان گرنگی و بایەتی تایبەت پێدەدەن.
سەردانی رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە داوەتننامەیەكی فەرمی بۆ چەند وڵاتێكی  ئەوروپایی، دەرخەری ئەوەیە كە چەندە وڵاتانی ئەوروپا گرنگی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەدەن لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووریی. بەپێچەوانەشەوە هاتنی وڵاتانی دنیاش بۆ كوردستان دەرخەری هەمان شتە.بەتایبەت سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەر رێكخراویی تیرۆریستی داعش  و پاراستنی هەموو  دونیا لە مەترسیی تیرۆر متمانەی وڵاتانی ئەوروپایی زیاتركردووە .
بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە، بەتایبەت لە كۆبوونەوەكان، رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ، جەخت لە سەر زیاتر لە گرنگیدان و بەهێزكردنی پێوەندییەكان بە تایبەت لە رووی دیپلۆماسی و بازرگانییەوە چاویان لەوەیە زیاتر سەرمایە گوزای بكرێت وپەیوەندییەكان قوڵتر بكرێنەوە و بەتایبەت لە رووی پرۆتۆكۆڵە دیپلۆماسییەكان و دانانی ئاڵای كوردستان و شێوازی مامەڵە و پێشوازكردنەكان هاوشێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆییە.
هەروەها سەردانی  رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان  بۆ وڵاتی میرنشینی یەكگرتوویی عەرەبی ، جێگەی بایەخ و  گرنگیی زۆری ھەیە و بۆ پەیوەندییەكانی كوردستان و ئیمارات دەچنە ئاستێكی باشتر و رەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت هەم لە ڕووی پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابوور یشەوە، بەتایبەت كە وڵاتی ئیمارات بە گرنگی و بایەخەوە دەروانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و داوەتنامەی فەرمی بۆ سەرۆكی هەرێم ئاماژە ئەو راستییەن كە هەر وڵات پێوستیان بەیەكتر هەیە .
بەدڵنییاییەوە، بانگهێشتی وڵاتانی ئەوروپایی و كەنەدا و لەم كات وساتەی ئێستادا ، كە ناوچەكەی پێدا گوزەر دەكات ، وا دەكات كە بنەماكانی سیاسی ،دیپلۆماسی و ئابووری لە نێوان هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر و بەتایبەت
بەتایبەت كە هەموو وڵاتان خوازیارن كە ناوچەكانی تری عێراقیش هاوشێوەی  هەرێمی كوردستان لە رووی شێوازی حكومرانی و سەقامگیری و ئابووری و ئیدارەییەوە سەركەوتوو و پێشكەوتوو و گەشەسەندوو بن .