Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:24

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگ لە کوردایەتی و کۆڵنەدان 

پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو هێزە جێگەی متمانەیەی كورد وكوردستانە، كە هیچ كات بە دروشمی بریقەداری و بێ‌ كردەوە، ئەندام و لایەنگران و جەماوەرەكە سەرقاڵ نەكردووە
100%

پارتی دیموكراتی كوردستان كە بناغەكەی لە سەر دەستی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی دانراوە و ئاڤاكراوە، بە كۆمەڵێك بەرنامە و پلانی ستراتیژی  كوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە و ئینجا داكۆكیكردن و سازش نەكردن لە سەر مافەرەوا نەتەوەییەكان و هەڵوێستی نەگۆڕیی بە درێژایی مێژوو هەمیشە جێگەی باوەر بووە، جگە لەو باوەرە دیموكراسیی و ئازاداییانەی كە بەكردەوە كاری لە سەر كردووە و دوێنی و ئەمرۆ كورد وكوردستانی كردۆتە نموونەی جوانی وڵاتێكی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە و سەقامگیر و تەنا .

پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی كە ئەندازیاری پرۆسەی حكومڕانی و بە دامەزراوەیی كردنی گشت دامودەزگەكانی كوردستانە، هەردەم كاری كردووە تا  گەل و نیشتیمانەكەی لە گشت روویەكەوە بەرەو پێشەوە ببات و بەكردەوەش ئەوە ڕاستیانەی سەڵماندووە، هەر ئەوەشە وایكردووە كە لە ھەڵبژاردنەكانی رابردوودا وەكو پارتێكی بەھێز لە ھەڵبژادنەكاندا بەشداربووەو بۆتە جێگەی متمانەی زۆرینەی خەڵكی كوردستان و زۆرینەی كورسیەكانی مسۆگەر كردوە، هۆكاری سەڕەكیشی بۆ خۆ بەخاوەن زانین و راستگۆیی و هەموو ئەو بەرپرسیاریەتییانەیە كە لەماوەی رابردوو و ئێستا جیاواز لە هێزولایەنەكانی تر بە ئەستۆی گرتووە، ئەمە جگە لە شەڕكردن بۆ چەسپاندی ماددە دەستوورییەكانی دەستووری عێراقی تایبەت بە مافی گەلەكەمان، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكەین و جارێكی دیكە لە پێناو زیاتر بەهێزبوونی پارتی كە بەهێزبوونی گەلی كوردو پێداگرییە لە سەر مافەرەواكان ئەوا پارتی وەك هێزی یەكەم بمێنێتەوە .

پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو هێزە جێگەی متمانەیەی كورد وكوردستانە، كە هیچ كات بە دروشمی بریقەداری و بێ‌ كردەوە، ئەندام و لایەنگران و جەماوەرەكە سەرقاڵ نەكردووە تا تەنها دەنگیان پێبدات، بەڵكو لە هەمووكاتێكدا لە سەنگەری پێشەوە داكۆكیكردن بووە لە مافەكانی گەل و نیشتیمانەكەی، ئەوەش وایكردووە كە هەردەم لە ئاست متمانەی خەڵك و جەماوەركەی بێت، ئەوەی بەلایی پارتی و سەركردایەتییەكەوە گرنگ پرسی خاك  ونیشتیمان و شكۆوئیرادەی گەلەكەیەتی بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر پرسی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكەین ، ئەوا هەڵوێستی  ئەو قوتابخانەیە لە هەموو قۆناغەكاندا بە باشی دێتەبەرچاو .

پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژایی مێژوو  قوتابخانەی كردار بووە نەك تەنها وتەی بریقەدار و بێ‌ كردار، هەردەم لەگەڵ گەل و نیشتیمانەكەی ڕاستگۆ بووە، لە هەموو قۆناغە سەخت و دژاورەكاندا خاوەن هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوە بووە، هەردەم ویستوێتی كورد وكوردستان هاوشێوەی گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە بەڵكو زیاتریش لە گشت بوارەكانی ژیاندا گەشەسەندوو و پێشكەوتوو بێت، پارتی لە ناخی جەماوەرێكی تێكۆشەر و قارەمان هەڵقوڵاوە و بۆیە، هەردەم پشت ئەستوور بووە بە خەڵكی كوردستان، هەر وەك چۆن هەمیشە  گەلی كوردیش هەردەم پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانیی بە قەڵغانێكی پتەو بینیووە بۆ  داكۆكیكردن لە سەر مافەرەواكانی.


بەدڵنییاییەوە، هەموو ئەو هەڵوێستە كوردپەوەرو نیشتیمانپەوەرانەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی، وادەكات كە پارتی حزبە تاقانە و پێشەنگەی كوردستان هەردەم لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق، هەمیشە بە پێشەنگی بمێنێتەوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت بە سەر لووتكەی سەركێشی پارتی و بارزانیی سەركەوت وشان لە شانی بدات چونكە، ئەگەر تەنها هەڵوەستە لە سەر سێ‌ دەیە هەڵوەستە وكردەوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو خزمەتكردن و بەرپرسیاریەتییانەبكەین، شایانی ئەوەیە هەردەم پێشەنگ بێت لە كوردایەتی و نیشتیمان پەروەری جەماوەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن پارتی و لایەنەكانی تریش دەبینێت بەڵام بۆ داهاتوویەكی ڕونتر دەنگ بە پارتی دەدات.

سەنگی پارتە سیاسیەكان بە دەنگدانی جەماوەر دەردەكەوێـت كە مێژووی هەڵبژاردن لە كوردستان بەڵگەیە لەسەر ئەمەی كە كەسێك زۆرترین بەرپرسیاریەتیی قوربانیدان بە ئەستۆ بگرێت و خزمەتكاری جەماوەر و داكۆكیكاری دۆزی نەتەوە و نیشتیمانەكەی بێت ئەوا هەر پێشەنگە و بە پێشەنكی دەمێنێتەوە ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.