Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:45

پێشمەرگەو سەرۆک بارزانی گەورەترین کۆسپ بەرامبەر دوژمنان

قوماری رژێمی ئێران لە هێرشکردنە سەر کەرکووک لەسەر هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ بوو لە کوردستان
100%

 هەموو ئەو رووداو و لێكەوتانەی دوای شكستی پردی و سحێلا و مەحموودیە ، هەر لە بەردەوامی گەمارۆ ئابووری، ئینجا هاندانی ئەو هێزولایەنانەی كە لە دەڤەری سلێمانی ، گەرمیان و راپەرین و ئینجا هێرشی میدیایی رٍەش و تابووری پێنجەم و ئینجا هێنانەخوارەوە پەكەكە بۆ نێو شارەكان , تەقاندنەوەی بۆ نەوتی كوردستان ، هێنانی میلیشاكانی حەشد و ئیتلاعات و بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و گوشار لە سەر لایەنە شیعییەكان سەر بە ئێران لە بەغدا دژ بە گەلی كورد و مافەرەواكانی ئەنجامی ئەو شكستی ئەو پیلانانەیە كە ئێران دژ بە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە .

پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ گەلی كورد ڕوون بوو کە میلیشیا شیعییە عێراقییە ئێرانییەکان لە نێوان مانگی ئۆکتۆبەر تا نۆڤێمبەر هەوڵی داگیرکردنەوەی کەرکووک و ناوچە ئازادکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەدەن، بەو پێیەی زانیاری دروست هەبوو سەبارەت بەو لەشکرکێشییە ئامادەکاری تەواو و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە بە گوێرەی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی گیرابوونە بەر سەرەڕای بوونی پاڵپشتی تەواوی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی سنووری هەژموون و قەڵەمڕەوی ئێران کە پێویستی بە خاکی کوردستان بوو بۆ تەواوکردن و چەسپاندنی هیلالی شیعی، و ئەگەر کارەساتی شازدەی ئۆکتۆبەر ڕووینەدابا هیچ ئەگەرێک بۆ شکستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئارادا نەبوو، دواجار شازدەی ئۆکتۆبەر بە دەستی مەلا خەتێکان هەرەسی ئابووری و کەوتنی سەنگی دیپلۆماسی و شکاندنی شکۆی پێشمەرگە و پاشەکشەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و لە دەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کوردی لێکەوتەوە.

دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و پێش 16ی ئۆکتۆبەر هەم هاوپەیمانان هەم سەرکردایەتی کورد لە خراپترین ئەگەردا ئەو سیناریۆیەیان ڕەچاوکردبوو کە ئەو ناوچانە داگیربکرێن بێ بوونی خیانەتیش، بە واتایەکی تر وەک چۆن لە ستراتیژی سەرەکیدا پلانی بەرگریکردن هەبووە پلان بۆ کۆنترۆڵکرنی هەموو ئەگەر و سیناریۆکانی تریش دانراوە و بێ هیچ ترس و دوو دڵییەک ڕێکاری ڕزگاردکردنەوەی ئەو ناوچانە پێش ڕیفراندۆم ئامادەکراون و هەر سیناریۆیەک ڕاست گەڕابا پلان هەبووە و هەیە بۆ شکست پێهێنانی.

قوماری رژێمی ئێران لە هێرشکردنە سەر کەرکووک لەسەر هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ بوو لە کوردستان کە بە بڕیارە ژیرانەکەی ڕێبەرمان بارزانی پووچەڵ کرایەوە و دواجار لووتی دز و جەردەی حەشدی شیعی و ڕژێمی سێدارە و ئاخوندی لە پردێ و سحێلا بۆ هەتاهەتایە بە جۆرێک شکاند کە تێبگەن ئیدی خاكی كوردستان بۆ فرۆشتن نییە و ئەمڕۆ یا سبەی هەموو خاكی كوردستان لە چەنگ داگیركەران رزگاری دەبێت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.