پەكەكە، شەرٍی ئیرادەی ئازادیخوازی ودەستكەوتەكانی كورد دەكات

لە رۆژائاواش بە هۆی نەبوونی پلانی ستراتیژی و سەرەرۆیی خەریكە رەنجی كورد لەو بەشەی كوردستانیش لە بار ببات
Thumbnail

ئەم كارە تیرۆریستی و دوژمنكارییەی پەكەكە بەرانبەر بە گەل  وپێشمەرگەی كوردستان و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان جاری یەكەمین نییە ،بەڵكو  چەندین ساڵە چەند بارە دەبێتەوە و مەرام و پیلانگێرییەكانی روون وئاشكران ، ئەوان و بەكرێگیراو و جێبەجێكاری نەخشە و ویستی دوژمنانی كورد وكوردستانن .

پەكەكە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بووەتە بەڵا و شێرپەنجەی كوردستان، بەم هۆیەشەوە بە سەدان گوند وێران بوونە و چۆڵكردنی گوندەكانیش بەردەوامە و بە سەدان كەس شەهید و بریندار و پەككەوتە بوونە، بۆ دەیان كیلۆمەتر داگیركارانی پەلكێشی ناو خاكی كوردستان كردووە و هەرچی دۆژمنانی كورد و كوردستان پێیان خۆشە ئەوە دەكەن، هەرچی لە بەرژەوەندیی گەلی كورد و كوردستان بێت كۆسپی بۆ دروست دەكەن، واتە بەڵای سەردەمن و هەر چی زووە هەوڵ بدرێت ئەو بەڵایە لە كوردستان دوور خەنەوە و چیتر دەستكەوتەكان نەبنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و دار و دەستەكانی، با ئەوان بچنەوە  گۆڕەپانی  ڕاستەقینەی خەباتی خۆیان ئەگەر راستە دەكەن كە، ئەوەیش  باكوری كوردستانە و ئەگەر بەكرێگیراویی داگیركەران نین با یەك گوندی باكوری كوردستان  رزگار بكەن.

چەكدارانی پەكەكە بۆ داپۆشینی شكستە یەك لە دوای یەكەكانی خۆیان، كارێكی وەها ترسنۆكانە دەكەن و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە لە هەرێمی كوردستان دەدەن، خەڵكی سڤیل شەهید دەكەن و كور و كچان دەرفێنن و پێشمەرگە شەهید دەكەن و  لوغم و تی ئێنی تی لە سەر رێگەكان  و كانیاو  و گوندەكان دەچیبَنن و دادەنێن  و ئەگەر بیانەوێ كارێكی هەڵە بكەن و هەوڵی شەڕ بدەن، بێگومان سەری خۆیان دەخوات و لەناو دەچن.

هەر كەسێك بە وردی بروانێتە مەرٍام و ئامانجەكانی پەكەكە بۆی دەركەوێت ، ئەوەندەی شێوازی مافیایی و دژایەتی براڤی رزگاریخوازی كوردی كردووە ، ئەوەندە خزمەتی بە دۆزی رەوای كورد تەنیا لە باكوری كوردستان نەكردووە چ بگات بەوەی كە لە سەرەتا كان دروشمێكی گەورە و بریقەداری بە ناوی دەوڵەتی نەتەوەیی چوار پارچەی كوردستان بەرزكردبۆوە ، دەركەوت ئەو دروشم و ریكلامانە تەنیا بۆ كۆكردنەوەی كور و كچی كورد و بەكوشتن دانیان نەك بە لە پێتاو كوردایەتی راستەقینە ـ بەڵكو لە پێناو ئامانج و بەرژوەندی مافیایی ئەو رێكخراوە بۆیە، هەموو مەڕام و پیلانگێرییەكانی پەكەكە ئاشكران بەوەی كە


 یه كه م : پەكەكە، هەر لە سەرەتایی دروستبوونییەوە ، شەرٍی خۆسەپاندن و براكوژی ئەنجامدا .
دووه م : لە ساڵی 1992 و تا بە ئەمرۆ دژایەتی ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكات و چەندین جار شەرٍو پێكدادان لە گەڵ حزبە كوردستانییەكان ئەنجامداوە .

سێیەم : زۆڵم زۆرداری لە ناوچە سنوورییەكان ئەنجام داوە ، چ لە رێگەی چاندنی بۆمب ورفاندنی گوندنیشیان و كور وكچەكانیان و چاندنی مین و تەقەمەنی لە سەر رێگەگانی هاتووچۆ و تا ئێستە چەندین كەس شەهید و بریندار بوونە .

چوارەم : بەهانەی بە وڵاتانی ئیقلیمی بە تایبەت توركیا داوە كە بۆردومانی گوند و ناوچە سنوورییەكان بكات و تا ئێستە زیانی زۆری ماددی و گیانی بە خەڵكی باشووری كوردستان گەیاندووە .
پێنجەم : پەكەكە لە جیاتی هەوڵی یەكریزی نێو ماڵی كورد ، بەردەوام كاری لە سەر دروستكردنی ناكۆكی هێزە سییاسیەكانی كوردستان كردووە ، لە پێناو بێ‌ هێزكردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان .

شەشەم : پەكەكە، هاودەست و داردەستی وڵاتانی ئیقلیمی بووە بە تایبەت ئێران وعێراق مەرامەكانی ئەوانی لە پێناو لێدانی پێگەی پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی ئەنجامداوە ، چەندین جار كاریكردووە بۆ دابەشكردنی چەند ناوچەیەكی دیاریكراو .

حەوتەم ، پەكەكە، نەك نەیتوانی لە باكووردی كوردستان دەسكەوتە بە دەستهاتووەكان بپارێزێت بەڵكو بووە هۆی لە دەستدانی ،بەهەمان شێوە لە رۆژائاواش بە هۆی نەبوونی پلانی ستراتیژی و سەرەرۆیی خەرێكە رەنجی كورد لەو بەشەی كوردستانیش لە بار ببات .

لە باشووری كوردستانیش ئەوەندەی كاری ناته‌بایی و ناكۆكی و زیانی هەبووە ، سوودی بە دۆزی كورد نەگەیاندووە .
بۆیە ئەوەی كە پەكەكە ، بەرانبەر بە كورد بە شێوەیەكی گشتی ئەنجامی دەدات دوژمنایەتی بەرژوەندییە كانی نەتەوەیی لە پێناو بەرژوەندیی داگیركەران  و لە باربردنی دەسكەوتەكانی كوردە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ