پەكەكە لە دروشمی دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ شەڕفرۆشی و خاكفرۆشی

پەكەكە، بەردەوام هەر لەكاتی دامەزراندنی قەوارەی كوردستان ، شەڕی لاوازكردنی و لەناوبردنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردی لەم بەشەی كوردستان كردووە
Thumbnail

 ئەگەر هەڵوەستەیەك ورد و بە لاپەرە مێژووییەكانی پر شانازیی و سەروەری پارتی قوتابخانەی كوردایەتیی دا بچینەوە ، بە ویژدانەوە لێیبراونین ، ئەوا لە هیچ سەردەم وقۆناغێكی مێژوویی باوەری بە شەڕی كورد دژی كورد لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە نەبووە ، بەڵكو هەمیشە هەوڵی تەبایی و یەكریزی نەتەوەیی و بەرگریكردن لە دەستكەوتەكان كورد وكوردستان داوە ، بەردەوام باوەری بە چارەسەری ئاشتیانە و دیاڵۆگ بۆ پرسە نەتەوەییەكان هەبووە ، بەدرێژایی مێژووش دروشمی و باوەری تەواویی بۆ ئەوە بووە شەڕ لە پێناو كۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ رژێمە سەركوتكار و ستەمكارییەكانی عێراق بووە.

پاڵپشتی ڕاستەقینەی هەموو هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان بووە و مێژوویی دوور و نزیكە هەر لە مەهابادەوە و تا كۆبانێ‌ گەواهیدەریی ئەو ڕاستییانەن ، لە هەمان كاتیشدا بەردەوام ڕاوبۆچوونی وابووە كە پێوستە پرسە نەتەوەییەكان لە رێگەی گفتگۆ وە لە گەڵ رژێمە داگیركەرەكان چارەسەر بكرێت ، پرۆسەی ئاستی لە باكووری كوردستان و ئینجا شەڕی تیرۆر و ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ‌ لە مێژوویی نوێیدا ، كۆبوونەوەی هێزولایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان و رێككەوتننامەی هەولێر و دهۆك بۆ بەهێزی پێگەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ، دیارترین ئەو بەڵگانەن، بەڵام وەك بینیمان ئەو هێزەی كە ئێستا شەڕ بە باشووری كوردستان و دەستكەوتەكانی دەفرۆشێت ، هەمان ئەو هێزەیە، كە دوێنی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان لە ناوبردن و بووە هۆی لەناچوونی 81 كورسی دەنگی كوردانی باكوور و ئەو هێزە كە پەكەكەیە ، بووە هۆی ئەوەی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان نەتوانێت بگات بە ئامانج و هەوڵی دا تا جارێكی تر رژێمی ئەسەد بە سەر سەركەوتنەكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دا زاڵ بێت و هەردەم كاری دەكرد بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد ئەنجامەكەشی دەبینین چی لێهاتووە.

دەبێ‌ پەكەكە و هەموو هێز ولایەنە كوردستانییەكان ئەو راستییە بزانن كە هەرێمی كوردستان ماوەی سێ‌ دەیە ، خاوەنی قەوارەیەكی دەستوور ویاسایی رەوایی پێدراویی گەلی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان ئیدارەی دەكات و مەبەستم ئەوەیە كە تەنها گەلی كورد و سەركردایەتیی كوردستان بریار لە سەر ئایندەی خۆی داوە و هەر بەم شێوەیەش دەمێنێتەوە .

بەڵام ، پەكەكە، بەردەوام هەر لەكاتی دامەزراندنی قەوارەی كوردستان ، شەڕی لاوازكردنی و لەناوبردنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردی لەم بەشەی كوردستان كردووە، ئەو ستراتیژە و خەونەی كە دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بەردەوام كاریان لە سەر كردووە . دەبێ‌ هەمووان ئەو راستییە بزانن كە پارتی دیموكراتی كوردستان نەچووە تەسەر خاكی باكووری كوردستان تا داگیری بكات و پەكەكە ئەمڕۆ دوژمنایەتیی هەرێمی كوردستان بكات ، بەڵكو پێچەوانەكەی شەرٍفرۆشی پەكەكەیە كە وایكردووە كە پارتی و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان هەست بە مەترسیی گەورە بكەن بۆ بەرگریكردن لە خاك و دەستكەوتەكانی بەتایبەت بەم دواییانە كە هێزەكانی توركیا بە پاڵپشتی پەكەكە ، سنوورێكی زۆری خاكی كوردستانیان داگیر وئینجا هەوڵی هێرشی زەمینی بەرفروانتر بكات.

ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە، پەكەكە ، بە شێوەی نمایشی شەڕ دەكات بەڵام ، خاكی كوردستان و شوێنە ستراتیژییەكان ڕادەستی سوپای تورك دەكات ، لەوە لاشەوە ، ئەردوغان دەڵێت ، كە هەر شوێنك دەستبەسەر بكەین و سەربازێكمان بكوژێت ئەو خاكی ئێمەیە ، ئەوەش چ رٍامانێك بۆ هەڵسوكەوت وپیلانەكانی پەكەكە دەگەێنێت ؟ بۆیە، ئەوەی پەكەكە دەیكات ئەوەیە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رووبەرووی شەڕ بكاتەوە، لەوە لاشەوە پەكەكە شەڕفرۆشی بكات و لەلایەكی تریشەوە پیلانگێری وڵاتانی ئیقلیمی كە مەڕام ئەو قەوارەیەی هەرێمی كوردستانە كە بەرهەمی خەبات وقوربانیدانی دەیان ساڵەیە لەناوی ببات و زیانگەیاندنە بە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان كە ئامانجی سەڕەكی دوژمنان و ئێستای پەكەكەیە .

هەموو ئەو هەوڵ وپیلانگێرییە قرێژانە لەكاتێكدایە، كە سەرۆك بارزانیی هەمیشە فەرموویەتیی " نابێ‌ خوێن كورد بە دەستی كورد برژێت" ، كە ئەوە ئەوپەری خەسڵەتی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری رابەر و پێشمەرگەیەكە. بەڵام ، پەكەكە، لە سێ‌ دەیەی رابردوو، بێجگە لەداگیركاری و شەڕفرۆشتن و دەستێوەردان و زیانگەیاندن بچووكترین سوودیان بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان نەبووە و لەگەڵ هەموو ئەو زیانانەش بە گەلی كورد ، كاریان بۆ كوشتن وڕفاندنی كور وكچان و دابەشكاری و لێكترزانی ئەم بەشەی كوردستان كە خاوەنی ڕاستەقینەی خۆیەتی كردووە .

پشتیوانیی دوژمنان وناحەزانی ئەم ئەزموونەن ، دوژمنی ئاڵایی كوردستان، سەربەخۆیی كوردستان و مافەرەواكانی كورد وكوردستانن هەر لە باكوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات و هیچ ستراتیژییەكی كوردانەیان نییە، هەڵسوكەوتەكانیان تەنها سەر لێشواویی و دژایەتیی كردنی دۆزی كورد هیچی تر هەڵناگرێت ، تەنها رێگەی هەڵەی خۆیان بەڵاوە ڕاستە، بەدڵنییاییەوە، كارەكانیان تەنها خزمەتكردنی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانە. پەكەكە دەبێ بە پەلە بە سیاسەتە دیكتاتۆر وخۆسەپێنەكانی خۆیدا بچێتەوە، چونكە هەرێمی كوردستان خاوەنی خۆی هەیە و پارتی دیموكراتی كوردستان وگشت هێزە كوردپەوەری ونیشتیمانییەكان بەرگری لە دەستكەوتەكانی دەكەن ، ئەمڕۆ گەلی كورد زۆر لەوە هوشیارترە كە چیتر فریوی پەكەكە و هاوبیرانی بخوات بەناوی كوردایەتیی دوژمنایەتیی نەتەوەیەك بكرێت چونكە بەم سیاسەتیان تەنها سوود بە داگیركەران دەگەینن.

دەبێ‌ ئەو راستییە بزانن كە پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات دەستی ناچێتە ئەوەی تفەنگ بەرانبەر هیچ هێزولایەنێكی كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر بگرێت باوەریشی نەبووە و نابێت بەتایبەت لە رەوشی شڵەژاویی ئێستای ناوچەكە كە كاتی ئەوەیە كە هێزولایەنە كوردستانییەكان پشتیوانی لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن نەك شەڕپێ فرۆشتن ، ئەو قەوارەیەی كە هیوای نەتەوەیەك لە سەر هەڵچنراوە و شوێنی حەوانەی هەزاران خەباتگێری كوردستانی گەورەیە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش گەورەترین وقورسترین ئەرك و بەرپرسیاریەتیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بە ئەستۆیە