ئەنفال ئەو زامەی هەمیشە لە یاد ناکرێت

ڕژێمی بەعس تەنها بە بارزانیەکان نەوەستاو لەگەرمیان و بادینان و ناوچەکانی دیکەی کوردستان پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال و تەرحیلی جێ بە جێ کرد
Thumbnail

ئەمڕۆ (38) ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال کردنی هەشت هەزار بارزانی تێ دەپەڕێت کە لە 31/7/1980 لە هەڵمەتێکی داڕێژراو ڕژێمی لە ناوچووی بەعس پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالی لە دەڤەری بارزان جێ بە جێ کرد، ئەمە یەکەمین پڕۆسەی گەورەی ئەنفال بوو کە لە دژی وکورد ئەنجام درا،کە دواتر پڕۆسەکە بە هەشت قۆناغ جێ بە جێ کرا کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 182000 کەسی بێ گوناح بوونە قوربانی ،
دەڤەری بارزان بەهۆی شوێنە ستراتیجیەکەی کە ناوچەی سەرهەڵدانی شۆرشەکانی دژی رژێمی بەعس بوو بۆیە هەموو کات ئامانجی بەعس بوو، لەو دەڤەرە شۆرشگێران و خەڵکی ناوچەکە ئەنفال و زیندەبە چاڵ بکات،
سەدام حوسێن ی دیکتاتۆر و ڕژێمەکەی لەو پڕۆسەیەدا جیاوازی لە نێوان ڕەگەزو تەمەن نەکرد ، بەڵکو بە هەزاران گەنج و لاوو ئافرەت مرۆڤی بەساڵا چوو منداڵ و گەنجانی زیندەبەچاڵکرد لە بیابانەکانی عێڕاق .
گرنگ لای ئەو رژێمە ئەوەبوو کە بارزانیەکان لە ناو ببات بەڵام بارزانیەکان هەرگیز بەم کارانە وازیان لە خەباتی کوردایەتی نەهێنا بەڵکو ئەمە بووە هۆکارێک بۆ زیاتر هاندانیان بۆ دژایەتی کردنی رژێمی بەعس و سەدام ی دیکتاتۆر،
هاوکات دوای دوای ئەو پڕۆسەیەش دایکانی بارزانی ڕۆڵی گەورەیان هەبو لە پەروەردە کردنی منداڵەکانیان وایان کرد کە بەردەوام بن لە سەر ڕێبازی باوک و براکانیان کە ڕێبازی بارزانی بوو ، بۆیە پێویستە هەمیشە ڕێز لە دایکانی بارزانی بگیرێت، وەکو ڕەمزێک تەماشایان بکرێت، چونکە ڕۆڵی ئەوان هیچیان کەمتر نەبو لە پێشمەرگە قارەمانەکان و بگرە زیاتریش بوو، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ئەمڕۆ کە یادی ئەم کارەساتە دەکرێتەوە ئەنجام دەرانی ئەو کارە بە حوکمی گەل گەیشتون و لە سێدارەران، لە سەرووی هەمووشیان سەدام حوسێن و عەلی کیمیاویی و دارو دەستەکەیان،
لەو نێوەنەشدا ژمارەیەک لە ووڵاتانی جیا جیا لە جیهان دا ئەو تاوانەی بە جینۆساید ناساند وەلێ ئێستاشی لەگەڵ دابێ پڕ بە دڵ و نەستی خەڵکی کوردستان زیان لێکەوتوان و بنەماڵەی ئەنفالکراوان لە لایەن حکومەتی عێڕاقی فیدڕاڵەوە قەرەبو نەکران،

ڕژێمی بەعس تەنها بە بارزانیەکان نەوەستاو لەگەرمیان و بادینان و ناوچەکانی دیکەی کوردستان پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال و تەرحیلی جێ بە جێ کرد هاوکات هەڵەبجەو بالیسان و گۆم تەپەی کیمیا باران کرد،
لەیادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بارزانیەکان دروود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی قوربانیان دەنێرین نەفرەت لەوانەی کە ئێستا لە ژێر خاک دا ناڵە ناڵی بێ ویژدانیان دێت و هەزاران بارزانی و گەنج و لاوی خەڵکی کوردستنانیان بە بێ تاوانی شەهید کرد