كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه‌

به‌ره‌ی مه‌سروور بارزانی فراوان ده‌بێت
Thumbnail

 خه‌ریكه‌ جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵكی كوردستان (به‌رێز كاك مه‌سروور بارزانی) ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویه‌یه‌وه‌، ئه‌و پشتیوانیه‌ فراوانه‌ی چاكسازی ریشه‌یی ره‌نگه‌ دۆخه‌كه‌ بگۆرێت، (كاك مه‌سروور بارزانی)، هه‌م پێویستی به‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌، هه‌م ئه‌ركێكی زۆر زه‌حمه‌تیشه‌، چونكه‌ ده‌بێت به‌ده‌ستێكی پۆڵاین له‌ گه‌نده‌ڵكاران بدات و متمانه‌ی زیاتر بۆ حكوومه‌ت بگه‌رێنێته‌وه‌.

لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت؟ یان به‌رده‌وام بوون به‌ واقعی دووئیداره‌ی و گه‌نده‌ڵی و پۆخه‌ڵه‌وات؟ یان به‌ده‌ستێكی پۆڵاین له‌وانه‌ بدات كه‌ به‌رده‌وامن له‌دزی كردن و گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ردوو ئاستدا (كاك مه‌سروور بارزانی) رووبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ به‌پشتی به‌ستن به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌نگاوی كرداره‌كی بنێت و هه‌مووان پشتیوانین.

ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دواین ده‌رفه‌ته‌ له‌به‌رده‌م كاك (مه‌سروور بارزانی) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆتایی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌خانه‌ بهێنێت كه‌ حكوومه‌ت ئیراده‌ی چاكسازی نییه‌ و هه‌رچی زووه‌ ده‌بێت له‌ 1ی 7ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌نگاوه‌ قورسه‌كه‌ بنرێت هه‌نگاوه‌كان یه‌كخستنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینی و كاركردن به‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری به‌نه‌هێڵانی دوو مووچه‌یی له‌ كوردستان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌رجه‌م كۆمیانیاكان و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌ت ناسراون و چاكسازی ریشه‌یی له‌ داهاتی پارێزگاكان و یه‌كخستنه‌وه‌ی گومرگه‌كان.

جیاله‌وه‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ پارتی به‌رپرسیاریه‌تی مێژویه‌ چونكه‌ خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانه‌ و سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر پارتین بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی ریشه‌یی بكات راسته‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌هه‌ندێك شوێنه‌وه‌ رووبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان لا مه‌به‌ست بێت ده‌بێت به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بكه‌ین تا چیتر یاری به‌چاره‌نووسی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ نه‌كرێت به‌هۆی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی خوازێكی كه‌مه‌وه‌.