بابەتی پرساندنی حكومەت بۆچی و لەپێناو چ مەبەستێكە؟

بابەتی پرساندنی حكومەت بۆچی و لەپێناو چ مەبەستێكە؟
Thumbnail

بابەتی پرساندنی حكومەت  بەپێ ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی  كوردستان .كارێكی  ئاسایی ویاساییە. كەبۆروونكردنەوەی كارنامەی حكوومەت وھۆكارەكانی ئەوبریارورەفتاروكارانەی كەدەكەونە بواری پسپۆرییەكەیان بانگھێشتی سەرۆكی حكومەت یاخود جێگرەكەی یان یەكێك لەئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت كەئەمەش بەچەندماددەكانی (٦٨-٦٩-٧٠-٧١-٧٢-٧٣)لەپه‌یڕەوی  ناوخۆی پەرلەمان بەم شێوەیە رێكخراوە.
وەنەبێت ئەمەیەكەم جاربێت كەھەولی پرساندنی حكومەت بدرێت بەلكولەھەرپرسێكی گرنگ وپێویست پرساندن كراوەبەمەش  ئەوراستیەدەردەكەوێت كەئەو ئەندامەبەرێزانەی واژوویان كۆكردۆتەوە كارێكی تازەوداھێنانیان نەكردوە بەلكو بەداخەوە وەك زۆرپرس وبابەتی تر بۆخۆدەرخستن وموزایەدەوپروپاگندەئەم ھەولەیەدەدەن بەلام خودی  خۆیان چاك ئاگایان لێیەلەماوەی ئەم دووسالەی دەستبەكاربوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان زۆرترین وەزیری وبەرپرسانی حكومەت بانگھێشت كراون چ بۆدانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بوبێت یاخودبۆكۆبونەوەی لیژنەكان  .
لەماوەی ئەركی  پەرلەمانتاریشم  ھیچ كات نەم بیستوە كەسەرۆكی حكومەت  ترسی ھەبێت لەبابەتی پرساندن بڵێ ناهێمە پەرلەمان.بەلكوخودی خۆشی دەستپێشخەری كردوولە٥-١٠ئامادەی دانیشتنێكی كراوەی پەرلەمان بووبۆماوەی ١٠كات ژمێر(پەرلەمان -حكومەت )گفتۆگۆیان كردكەئەمەش وەرچەرخانێكی گرنگ بوولەسیستەمی كاركردن لەھەرێمی كوردستاندا وبەشتێكی تازەونوعی دابنێن كەلەدۆخێكی واھەستیارداسەرۆكی  حكومەت بێتەپەرلەمان وزۆرراشكاوانەلەسەرچەندپرسێك گفتوگۆبكات كەئەمەش سەركەوتنێكی گەورەبووبۆپرۆسەی سیاسی ودیموكراتی كولتۆری دیالۆك ولێك تێگەیشتن وەولامێكی پێویست بووبۆئەوانەی وایان دەخستەرووگوایەپەرلەمان ناتوانێ حكوومەت بھێنێتەپەرلەمان یانیش حكومەت نایتەپەرلەمان و چونكە پەرلەمان وحكومەت وەك دوودامەزراوەی رەسمی لەراپەراندنی كارەكان تەواوكەری یەكترن .بەمەش زیاتر متمانەدروست دەبێت وقۆناغێكی نوێی حكومرانی لەكوردستان نیشاندا،
راستە پارتی وەك براوەی یەكەمی ھەلبژاردن زۆرینەی پەرلەمانەبەلام ھەمیشە زۆرینەكەی خستۆتەخزمەتی سەقامگیری سیاسی .دلنیام ھەرلایەنێكی ترزۆرینەبوایەوەك پارتی مامەلەی نەدەكردبەلام ئەوەخەسەلەتەجوانەكەی پارتیەكەھەمیشەبە(تواضعی)سیاسی مامەلەدەكات نەك بە(غروری)سیاسی وەھیچ كات لەبەرپرسیاریەتی راناكات .
سەبارەت بەمەبەستی بانگھێشت كردنەكەش ھەموولایەك چاك دەزانن  ئەودۆخەسەختەئابووریەی لەھەرێمی كوردستان ھەیە له‌سه‌رووی ویست و ئیڕاده‌ی حكومەتی ھەرێمی  کوردستانەكەھەرلەسەرەتای دروستبوونی قەیرانەكەوەھەمووھەولێك خرایەگەربۆسنورداركردنی كاریگەرییەنەرێنییەكانی لەسەرژیان وگوزەرانی كوردستانیان بەلام قەیرانەكەجیھانیەو لەتواناكانی حكوومەت گەوروتربووبەلام بەخۆراگری ھەموولایەك ئەم دۆخەش تێدەپەرینین ...ئەوجار راستی ودروستی ھەمووبابەتەكان بەدیاردەكەون.
بۆیەش گرنگەپەرلەمانتارلەئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەدابیت و نەكەوێتەژێركاریگەری ھیچ كەس ولایەنێك كە  چۆن بیانەوێت ئاراستەی بكەن  .چونكەسوپاس بۆخوای گەوڕەتاكی كوردستانی ھوشیارەكەدەزانێ پرساندنی حكومەت بۆچییە ولەپێناوچ مەبەستێكە...

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ