پارتی له هەناو و ناخی کوردان لەدایکبووە

ئەگەرچی پارتی هەمیشە براوەی یەکەمی هەموو هەڵبژاردنەکان بووە ،بەڵام وەك پڕێنسیپ هه‌میشه‌ باوه‌ڕى به‌ کاری هاوبەش هه‌بووه‌
Thumbnail


 

یونس حەمەد - یٔۆسلۆ

پارتی دیموکراتی کوردستان له 16ی تەباخی ساڵی 1946 له هەلو مەرجێکی هەستیاردا به ڕابەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەیی بارزانی نەمر دامەزراوە ، دوای یٔەم مێژووە دووبارە هیوا ویٔاوات بۆ گەلی کوردستان گەڕاوەتەوە بەتایبەت دوای یٔەوەی کورد به گشتی دووچاری بێ یٔومێدیەك بوو له کۆماری کوردستان .

 مێژووی خەبات وتێکۆشانی پارتی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان لەوە سەرچاوەی گرتووە که پارتێکی میللی وخاوەن متمانەی هەموو تاك وکۆمەڵێکە یٔەوەی زیاتر یٔەو بڕوا و  متمانەیەی پێ بەخشیووە لەناو ناخی کوردان دا دامەزراوە ، هەریٔەمەشە وای کردووە ڕۆژ له دوای ڕۆژدا لەلایەن جەماوەرەوە یٔومێد ومتمانەی زیاتر وەربگرێت .. یٔەگەر بۆ مێژووی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێینەوە دەبینین هەر لەسەرەتادا لەو سەردەمدا تاوەکو یٔێستا خەبات بۆ گەل وخاکی کوردستان دەکات ولەم پێناوەشدا دووچاری چەندین هەوراز ونشێوی بۆتەوە ، دوای هەر نشێوێکیش زوو هەڵساوەتەوە وله جارانی پێشوو به هێزتر هاتۆتەوە گۆرەپان ، یٔەمه یەکێکه له پرینسیپ وخەسلەتەکانی پارتی که یٔێستا تەمەنی بۆتە 74 ساڵ هەرگیز له شکستدا بێ یٔومێد نابێت و هەروەها له سەرکەوتنیشدا به هیچ شێوەیەك پەتای (غروور ) نایگرێت.


یٔەگەر چی بەر لەدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی دیکە بوونیان هەبووە ،بەڵام دواتر که پارتی هاتۆتە گۆرەپانەوە هاوکێشەکان گۆڕاون گەل به لێشاو ڕوویان لەو پارتە کردووە که یٔومێدی دواڕۆژیان لێکردووە ،هەر بۆیە لەو کاتەوە تایٔێستا پارتی نازناوی یٔەوەی لەلایەن گەلەوە پێبەخشراوە که دەگووترێت پارتیبوون شەرەفە ،شەرەف بەواتا ومانای یٔەوە دێت که بەهیچ جۆرێك لەخەبات بۆ گەل ونیشتیمان و سەربەخۆیی بۆ ساتێکیش سل نەکەی ،یٔەوەتا پارتی هەمیشە بەردەوامبووە وهیچ کاتیش سلی لەوە نەکردۆتەوە خۆشی وا نیشان نەداوە که ماندووە ،بەڵکو بەپێجەوانەوە کوردایەتی وخەباتی بەدەستهینانی مافەکانی گەلی کوردستانی کردۆتەوە کاری هەمیشەیی.


یٔاشتی ویٔازادی ودیموکراتی درووشمی سەرەکی پارتین یٔەم درووشمه لەخۆڕانەهاتووە ،بەڵکو حیکمەتێك له دەستنیشانکردنی بەدی دەکرێت که بارزانی نەمر بنچینە و بناخەکەی بۆ داناوە ، پارتی هەمیشە دەستی بۆ یٔاشتی درێژکردووە بڕوای به یٔاشتی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی ماف بۆ گەل ، یٔازادی مافی هەر مرۆڤێکه به یٔازادی وسەربەستانه بژیت یٔەمەش سەلماندنی یٔەوەیه که هیچ مافێك  بۆ مرۆڤ هێندی یٔازادی وسەربەخۆیی گرینگ نیه ، بەیٔازادی تاک و کۆمەڵ کورد دەتوانێت خۆی وا وێنا بکات که خاوەن یٔیڕادە و سەربەخۆییە ، دیموکراتی بنچینەیەکی تەندرووستە بۆ حکومڕانی سەردەم هەربۆیە پارتی لەدامەزراندنیەوە بڕوای تەواوی پێی هەیه ،بەبەڵگەش کاری لەسەردە کردووە لەکاتی شۆڕش وحکومڕانی دا پارتی دیموکراتیانه مامەڵەی کردووە ، ڕێگای بەخۆی نەداوە بەتەنیا له گۆڕەپان بێت ،بەڵکو کاری هاوبەشی کردۆتە کاری سەرەکی بۆیٔەوەی دیموکراتی بەتەندرووستی بچەسپێت ، لەشۆڕشی مەزنی یٔەیلولدا خەباتی پارتی ببووە چەترێك بۆ سەرجەم چین وتووێژەکانی کۆمەڵگا چ لایەنه سیاسیەکان یاخوود گەل ونەتەوە ویٔایین ویٔاینزاکانی دیکەی کوردستان ، لەکاتی حکومڕانیدا دوای ساڵی 1991 وە پارتی یٔەگەر چی هەمیشە براوەی یەکەمی هەموو هەلبژاردنەکان بووە ،بەڵام لەمەشیاندا کاری هاوبەش وەك پڕێنسیپ له حکومڕانیدا کار پێکردووە .


 قۆناخەکانی مێژووی خەباتی کورد نەوەك بەتەنیا له باشوور ،بەڵکو لە بەشەکانی دیکەشدا ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدا دەبینرێت ، هەربۆیە لەهەر چوار بەشەوە بۆتە یٔومێدی هەموو لایەك ، سەروەری مێژوو به سانایی تۆمارناکریت، بەڵکو به خەبات وماندووبوون دێتە یٔاراوە ، لەم ڕوانگەیەوە پارتی کاری کردووە ، له هەموو مێژووێكدا دەستکەوتی بەدەستهێناوە ، 11ی یٔاداری 1970 تاکه بەڵگەی مێژووییە که کورد لەسەر دەستی ولاتێکی داگیرکەر بەدەستی هێناوە ، به هەوڵ وماندووبوونی سەرۆك بارزانی ڕۆڵی سەرەکی له چەسپاندنی فیدڕاڵی له دەستووری هەمیشەییدا هەبووە ، یٔەوەی بۆ کورد و گەلی کوردستان گرینگە بۆتە مێژوو ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی 25/9/2017 یە که تا مرۆڤی کورد لەسەر یٔەم زەوییە بوونی مابێت یٔەوە شانازی پێووە دەکات ،لەمەشدا پارتی به ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی خاوەن یٔەو دەستکەوتە بوون که سەدای جیهانی هەژاند و یٔەوەشی به جیهان گووت که گەلی کوردستان خەباتەکەی بۆ سەربەخۆیی یه .
 هەنگاوەکانی پارتی له مێژووەوە تایٔەمڕۆ بێ هەستکردن به ماندوو بوون تێکۆشان بووە بۆ تەواوی گەلی کوردستان ،یٔەمەش یٔەوە دەسەلمێنێت که پارتی له هەناو وناخی هەموو کوردێكدا لەدایکبووە بۆیە هەمیشە به یٔومیدەوە چاوەڕوانی زۆرتری لێ دەکرێت هەربۆیەش هەرگیز خۆی ناچەمێنێت .