کورد له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بۆ ( توویت) !

له نه‌وه‌ته‌کان کورد له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاڕی ناوچه‌ی ئارامی بۆ ده‌رکرا
Thumbnail

يونس حه‌مه‌د ئه‌گه‌ر چی کورد به‌هۆی زوڵم و زۆرداری ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر و زلهێز زۆر جاریش خیانه‌تی خۆمان نه‌بووینه‌ته‌‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وتکراوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کێشه‌ی کورد سه‌نگی هه‌بووه‌ و شۆڕشه‌کانی کورد جێگای بایه‌خ و ڕێزی ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کان بوونه، له ئاستی گه‌وره‌دا کورد و کێشه‌که‌ی له کۆشک و ته‌‌لاره‌ فه‌رمییه‌کاندا پێشوازی لێکراوه‌ ، له شسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا کورد و شۆڕشی ئه‌یلول چوونه نێو باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له هه‌فتاو هه‌شتاکانیشدا چه‌ندین جار سیمیناری گرینگی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌وایی پرسی کورد له‌ئه‌روپا و ئه‌مریکا ساز ده‌کرا..

له نه‌وه‌ته‌کان کورد له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاڕی ناوچه‌ی ئارامی بۆ ده‌رکرا.. دوای نزیکه‌ی ۳۰ سی ساڵ کورد پاشه‌کشه‌ی کرد، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر جاران به بڕیار مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کورد ده‌کرا ، که‌چی ئێستا به ( به توویت) باس له کورد و کێشه‌ی کورد ده‌کرێت، به ( توویت) ێکی سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌رزده‌بینه‌وه‌ به هه‌مان شێوه‌ هه‌ر به‌) توویت (داده‌به‌زین!.. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى زۆر داخه ئێستاکه‌ زۆرانێك له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى چاويان بڕيوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پرسى كورد به تايبه‌تى له باكوور و ڕۆژئاوا بۆته كێشه‌يه‌كى چه‌كدارى نێوان سيسته‌مى توركى فاشيست و پ ك ك، بێگوومان ئه‌مه‌ش زيان و زه‌ره‌رێكى گه‌وره‌ى بۆ پرسى ڕه‌واى گه‌لى كورد هه‌يه، چونكه له قۆناخه‌ جياجياى شۆڕش و به‌رخوودانه‌كانى كوردستان هه‌ميشه ڕووحييه‌تى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى له ناخ و ده‌روونى كوردا خۆى به‌رجه‌سته‌ و نمايش ده‌كرد.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ