Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:23

هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

 ئەوان پێیان وایە کشانەوەی ئەمریکا لە باکوری سوریا رێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی دووبارە داعش سەرهەڵبداتەوە
هێزه‌كانى ئه‌مریكا
وژار فه‌هری
100%

لەدوای هەڵبژاردنەکانی رابردوو و دۆرانی پارتی داد و گەشەپێدان کە بووە هۆی لەدەستدانی چەندین شاری گەورە لەوانە ئیستەنبول و ئەنکارا، ئەردۆگان هەستی کرد کە ئیدی پێگە جەماوەرەکەی لاواز دەبێت و چیدی خەڵک ئەو وەک فریادرەسی تورکیا نابینن.

ئەردۆگان پێش هەڵبژاردنەکان گووتی هەر پارتێک ئیستەنبول بباتەوە واتە تورکیا دەباتەوە، دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش ئەوە نەبوو کە ئەو دەیویست، مێژووی ئەردۆگان دەڵێت هەرکاتێک ئەو بکەوێتە ناو تەنگژەیێکی سیاسی ئەوا لێدانی کورد باشترین چارەسەرە بۆ دەربازبوون لێی.

 هێرشەکانی ئەمجارەی تورکیا بۆسەر رؤژئاوای کوردستان وەکو جارەکانی تر نابێت، مەبەستی تورکیا لەو هێرشانە دروستکرنی ناوچەی ئارامە، ناوچەی ئارام خۆی لە ئایندەدا دەبێتە کێشەیێکی زۆر گەورە لە نێوان پێکهاتەکانی، چونکە کەس ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات کە کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنی کە لە وڵاتێکی گەورە کێشەیان هەبوو لەسەر خاکی باب و باپیریان چۆن لە ناوچەیێکی بچوکدا لەگەڵ یەکتردا بەخۆشی دەژین؟

 تورکیا بەم هەنگاوەی دەیەوێت دوو ئامانج بپێکێت، یەکەمیان بە دروستکرنی ناوچەی ئارام ئاوارەکانی سوریا (بە کورد و عەرەب و ێکهاتەکانی تر) لێی نیشتەجێ بکات ئەویش لەبەر ئەوەی کە خەڵکی ناسیۆنالیستی تورک چیتر نایانەوێت بیانیەکان لە وڵاتەکەیان بن، ئوردۆگان وا بیر دەکاتەوە کە تورەبوونی تورکە ناسیۆلیستەکان یەکێک بوو لە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی دەنگەکانی لە دواین هەڵبژاردندا، ئامانجی دووەم، رێگریکرنە لە کوردانی رۆژئاوا لە دروستکردنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی یان چەسپاندنی فیدرالیەت لە باکوری سوریا.

زۆر لە سەرکردەکانی ئەمریکا وەک لێندزی گراهام، نیکی هالیی، لیز چێنی، میت رۆمنێی و چەندان سیاسەتمدارانی تر لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی دژی ئەو بریارەی سەرۆکی ئەمریکا (ترەمپ)ن،

 ئەوان پێیان وایە کە کشانەوەی ئەمریکا لە باکوری سوریا رێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی دووبارە داعش سەرهەڵبداتەوە و نفوزی تورکیا و رووسیا و ئێران و بەشار ئەسەد زیاتر و زیاتر بێت.

 ئەوان ئەو پسیارە لە خۆیان دەکەن کە ئەگەر ئێمە کشاینەوە کێ ئەو بؤشایە پر دەکاتەوە کە ئێمە بەجێدەهێلین؟  پێشتر سەرکردەکانی پێنتاگۆن بە بەرپرسەکانی تورکیایان راگەیاندبوو کە هێرشی یەک لایانەی تورکیا کێشە بۆ تورکیا دروست دەکات، پێنتاگۆن پییان وابوو کە بە هەماهەنگی زیاتر دەتوانرێت سەقامگیری بەدەست بهێنرێت.

 یەکێک لە سەرکردەکانی پێنتاگۆن بە رۆژنامەی (فۆرێن پۆڵیسی) راگەیاند کە ئێمە ئاگاداربووین لە پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی سیاسی تورکیا و ئەمریکا بەڵام باوەرمان نەدەکرد کە ترەمپ رازی دەبێت بە داوای تورکیا. ئەو گوتی، هەموو سەرکردە باڵاکانی پێنتاگۆن دژی ئەو بریارەی (ترەمپ)ن.

ترەمپ نایەوێت ببینێت کە سوریا نرخێکی ستراتیژی هەیە بۆ ئەمریکا  وە هەروەها ئەو نایەوێت تورکیا لەدەست بدات بە تایبەتی کە ئێستا گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران توندتر بووە، ئەمەریکا دەیەوێت هەم تورکیا لە روسیا دوور بکەوێتەوە هەمیش یارمەتی ئێران نەدات بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ ئابووریەکان لەسەری کە ئێستا بەهۆیەوە کەوتۆتە ناو بارودۆخێکی دژواردا.

کوردانی رۆژئاوا ئەمجارە کارتی بەهێزیان لەبەردەستدایە، ئەوان دەتوانن کە داوای یارمەتی لە ئەوروپا بکەن بەتایبەتی کە ئێستا تورکیا ویەکێتی ئەوروپا پەیوەندیان باش نیە بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی پەنابەرەکان، هەروەها پەیوەندی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش کەمێک گرژی تێدایە، ئەوان دەتوانن ئەو هەلە بقۆزنەوە بە سوودی خۆیان.

هەروەها ئەوان دەتوانن دەرگای ئەو کەمپانە بکەنەوە کە چەکدارەکانی داعش تێیدا زیندانیکراون بۆ ئەوەی لەشەردا بەکاری بێنن، ئەوان دەتوانن نزیکەی ١٠،٠٠٠ چەکدار ئازاد بکەن و ٢٠٠٠ بیانیش لەدەستیان هەڵبێن، بەداخەوە ئەگەر ئەمە رووبدات کارەسات روودەدات لە سوریا بەتایبەتی و لە ناوچەکە بە گشتی. سەرکردە سەربازیەکانی ئەمریکا ئەو مەترسیەیان بە کۆشکی سپی راگەیاندووە.

 

سوریا

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.