کۆتایی هێنان بە بەهاری عەرەبی پێویستی بە بریاری بەهێز هەیە

گۆرینی سیستەمی حوکمرانی زۆر گرنگ و پێویستە لە سوریا، چونکە ووڵات چەندین نەتەوە و کەمایەتی تر لەخۆ دەگرێت
Thumbnail

بەهاری عەرەبی گۆرانکاریێکی گەورەی بەسەر کۆمەڵگای عەرەبی دا هێنا، کاتێک کە لە ساڵی ٢٠١١ لە تونس دەستیپیکرد. زۆرێک پێیان وابوو کە ئەم نارەزایەتییانە ماوەیێکی کورتی پیدەچێت وە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت بە هەرێمێکی دیموکراسی، هەندێک لە شیکەرەوانی سیاسی پێیان وابوو ئەمە "هۆشیاربوونەوەی عەرەبی"ه. لە راستیدا خەڵکی تونس بەو ئامانجە گەیشتن کە بەدوایەوە بوون کە کۆمەڵگاکەیان و ووڵاتەکەیان بکەن بە دیموکراسی بەڵام ووڵاتانی تر هیواو ئومێدیان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەدەستدا.

پێش بەهاری عەرەبی، رۆژهەڵاتی ناوەراست ساقامگیر بوو لەرووی سیاسییەوە بە بەراورد لەگەل ئێستا کە رووبەرووی هەل و مەرجێکی زۆر سەخت بۆتەوە. لە دوای ساڵی ٢٠١٥ جەنگی ناوخۆ لە هەندێ ووڵات پەرەی سەند، ناکۆکی لە نێوان هێزە ناوچەیەکان و نێودەوڵەتییەکان پەرەی سەند کاتێک پاڵپشتیان لە هێزی چەکداری جیاوازیان کرد. دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە بووه هۆی ئەوەی خەڵک خاک و ماڵ و حاڵیان بەجێ بێڵن، بەهۆی نەبوونی یەکدەنگی  و یەک هەڵویستی لە نێوان هێزە نێودەوڵەتیەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری، بارودۆخەکە هێندەی تر ئاڵۆزتر بووە.

ئەوروپا زیانێکی گەورەی بەرکەوت بەهۆ شەپۆڵی پەنابەران کاتێک چەندین ملیۆن خەڵک ویستیان رووبکەنە ئەوروپا بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن. کاتێک ژمارەی پەنابەران زیادیکرد لە ئەوروپا، بارودۆخەکە یەکێتی ئەوروپای ناچارکرد کە لەگەڵ ووڵاتانی سەر سنوور رێکەوتن بکات وەک لەگەڵ تورکیا، لە کۆتاییدا گەیشتنە رێکەووتنێک کە تورکیا سنورەکانی دابخات و پەنابەرێکی زۆر لە ووڵاتەکەیدا بهێڵێتەوە. ئێستا، ئاستەنگەکانی سیاسی رێگرن لە گەرانەوەی پەنابەران و کۆتایی هێنان بە شەرە ناوخۆییەکان لە هەرێمەکەدا.

سەبارەت بە پەنابەران، نەبوونی یەکدەنگی لە نێوان ئەندامانی ئەکێتی ئەوروپا رێگرە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی، هەندێک ووڵات وەک پۆڵۆنیا، هەنگاریا، هەروەها کۆماری چیک نیازیان نییە کە پەنابەر وەربگرن ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی متمانەی ئەم حکوومەتانە بە پەنابەران کە بە کووتەی ئەوان هەرەشەن بۆ سەر ئاسایشی ووڵاتەکانیانەوە، لە لایێکی ترەوە ئەڵمانیا و سوید سەدان هەزار پەنابەری رۆژهەڵاتی ناوەراستیان وەرگرتووە کە زۆربەیان خەڵکی سوووریان، ووڵاتانی باشور وەک ئیتاڵیا و یۆنان داوای یارمەتی لە ئەندامانی تری یەکێتی ئەوروپا دەکەن بۆ ئەوەی کە یارمەتییان بدەن و لە راگرتن و وەرگرتنی پەنابەران، بە پێێ ووتەکانی ئەو دوو ووڵاتە، باری ئابووریان وا بەهێز نیە کە بتوانن بەتەنیا بەرامبەر بە شەپۆڵئ پەنابەران راوستن. لە راستیدا ئەوروپا پێویستی بە پەنابەرە چونکە کۆمەڵگای ئەوروپی کۆمەڵگایێکی پیرە و پێویستی بە هێزی کارە بۆ بەردەوامی لە پێشکەوتن. بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە، وڵاتانی ئەوروپی دەتوانن ئەو پەنابەرانە وەربگرن کە خویندەوارن و هیزی کاریان هەیە، هەروەها ئەو پانەبارانەش کە لەبەر شەر و ناخۆشی ووڵاتەکانیان بەجێ هێشتووە، دانانی ئەو میکانیزمە ۆ ئەوەیە کە رێگری بکرێت لەو خەڵکانەی کە پەنابەری راستەقینە نین و دەیانەوێ بێنە ئەوروپا، هەروەک ئاشکرایە خەڵکانێکی زۆر ئەم هەلەیان قۆستەوە و لە شوێنێکی ئارامەوە روویان کردە ئەوروپا.

هیچ نیشانەیێک سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەر و ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدیار نەکەوتووە، بەتایبەتی لە سوریا. لە ئێستادا سوریا بۆتە شوێنێکی ستراتیجی بۆ هێزە ئەقلیمیەکان و هیزە نیودەوڵەتییەکان. لە سەرەتادا، زۆربەی ووڵاتان لەسەر ئەوە سوور بوون کە دەبێ بەشار ئەسەد لەسەر دەستەڵات بروات، بەڵام پشتیوانی رووسیا وای کرد کە ئەسەد بمێنێتەوە و بەهێزتریش بێت، ئەوە راست نیە ئەگەر بێت و ئێمە وا بیر بکەینەوە کە بەشار ئەسەد لەسەر دەستەڵاتە بەهۆی پشتیوانی ئێرانەوە، ئەگەر رووسیا نەبوایە ئێستا سووریا لە بارودۆخێکی تردا دەبوو، چونکە ئێران ئەو ئاببوریە بەهێزەی نییە کە بتوانێت بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە جەنگێکی وا گەورەدا بێت، ئێستا لە دوای تێپەربوونی ٧ ساڵ بەسەر بەهاری عەرەبیدا، هێشتا هیوا ماوە بۆ راگرتن و کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆ لەو ووڵاتانەی کە تووشی بووینە، وە هەروەها دووبارە بوونیادکردنەوەی ئە ووڵاتانە، بەڵام چۆن؟

یەکەم، هێزە ئیقلیمیەکان و هێزەکانی نێودەوڵەتی پێویستە زیاتر هەماهەنگ بن و کار لەگەڵ یەکتردا بکەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەر، بەدیهێنانی ئەمە تەنها لە رێگای دیبلۆماسیەتی راستەقینەدا دێتە دی، هەروەها رۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر پێویست و گرنگە بۆ راگەیاندنی چارەسەری ئاشتییانە، جگە لە هیزە تیرۆرستەکان، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، هێزەکانی شۆرشی و هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد دەبێت پابەندی ئەو ئاگربەستە بن، لە راستیدا ئەوەی ئێستا روودەدات لە سوریا "جەنگی دژی تیرۆرست نییە' بەو پێیەی هەرگروپێک لە لایەن ووڵاتێکە پشتگیری دەکرێت، ئاگربەست گرنگە بۆ هەموو لایێک بەتایبەتی ئەو لایەنانەی کە ژمارەیێکی زۆر کۆچبەریان لەخۆ گرتووە.

دووەم، گۆرینی سیستەمی حوکمرانی زۆر گرنگ و پێویستە لە سوریا، چونکە ووڵات چەندین نەتەوە و کەمایەتی تر لەخۆ دەگرێت وەک کورد، عەلەوی، ئەرمەنی، تورکمانی و ئاشوری، لەبەرئەمە، سوریا پێویستە بکرێت بە دیموکراسی بە جۆرێک کە هەموو خەڵک بە بێ جیاوازی داوای مافی خۆیان بکەن، هەروەها ئەو هەستەیان هەبێت کە ووڵات مۆڵکی هەموو تاکێکە بەبێ جیاوازی نەتەوە. (فێدرالیزم) باشترین سیستەمە بۆ بەرێوەبردنی ووڵات لەم کاتەدا کە دەتوانی رێگری لە دابەشبوونی ووڵات بکات ئەگەر بۆ ماوەیێکی کورتیش بووە، هەروەها فێدرالیزم یەکەم هەنگاوە بەرەو دیموکراسی بوون.

سێیەم، دیارە کە بەهۆی بەهاری عەرەبی و شەری ناوخۆ، هەندێک لە ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیای باکوور وەک سوریا، یەمەن، لیبیا وێران بووینە، بۆیە ئەو ووڵاتانە پێویستیان بە هاوکاریێکی دارایی گەورە هەیە لەلایەن ووڵاتانی خاوەن ئابووری بەهێز وەک ووڵاتە سەرمایەدارەکانی کەنداو و هەروەها ووڵاتانی تری بەهێزی ئابووری، ئەمەش بۆ دووبارە بنیاتننانەوەی ووڵاتەکانیان. رۆژهەڵاتی ناوەراست پێویستیەکی زۆری بە (مارشاڵ پلان)ێکی تر هەیە بەتایبەتی لە سوریا، هەروەک لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، کاتێک ئەوروپای رۆژئاوا سوودی لەو پلانە ئابووریە گەورەیەی کرد بۆ بنیاتننانەوەی ووڵاتەکانیان و هەنگاو نان بەرەو دیموکراسی.