Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 01:39

له‌ یادی ۲۲هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی

هێشتا ئەم حەقەتان بەخۆتان نەداوە حیزبایەتی بخەنە پێش نیشتیمانی بوون
100%

ئةم يادة لە گشت کارماندانی کوردستان تیڤی و بینەران پیرۆز دەکەم و کەناڵی کوردستان تیڤی بە بناغەیەکی ڕاستی و دروستی لە پەیام و هەواڵ دارێژراوە ، کە توانیویەتی لە ماوەی ئەم ٢٢ ساڵە فەرهەنگ و ئەتەکێتی ڕاگەیاندن بپارێزێت ، مێژوویەکی ئارام و سەنگینی لە بیر و هزری تاکی کۆمەڵگا دروست کردوە کە تاکە کەناڵە لە ماوەی ڕابردوو و تاوەکو ئێستا نەکەوتۆتە بەر کێشمە کێشمی سیاسی و هەوای هەندێ لە میدیا چەواشەکارەکان .

زۆر جار بۆ پاراستنی پێگەی پێکەوە ژیان ئارامی نواندوە لە کاتە ئاڵۆزەکاندا ، دەتوانم بڵێم کەناڵێک ڕۆلێکی گرنگی هەبووە لە پەخش کردنی فەرهەنگ و شارستانیەتی میللەتی کورد بۆ دەرەوە بە شێوازێک هەست بکرێت گەڵی کورد لەگەڵ ئەو ڕابردووە سەختەی خاوەن کڵتورێکی جوان و هەنسکی مرۆڤایەتی لێدەچۆرێت .

بێگومان کوردستان تیڤی باکگراوندێکی وایی دروست کردوە کە متمانەیی هەمیشەی لە چاوی بینەڕ خوڵقاندوە بە ڕاست و دروستی لە هەواڵ و پەیامی ئاشتیانەدا ،بەتایبەت لە ماوەی ڕابردوو هیچ ماڵێکی کورد نەبێت بە پەرۆشەوە سەیری بەرنامەکانی ئەم کەناڵەی نەکرد بێت لە بیر و هزریاندا نێوی ( کەناڵی مەسیف یان کەی تیڤی ) بۆ هەمیشە لانەی کردوە.

بەهەقەن لەم سەردەم هەیەجانەدا ئاڕاستەی ڕاگەیاندن بەر تەوژمی بڵند و نزمی دەچێت لە پەیامی گەشە پێدان و مرۆیی دا ، کە ڕاگەیاندن کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بۆ بینەر و فاکتەری سەرەکیە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست.

سوپاس بۆ بوونتان و مێژووی پڕ سەروەری میدیایتان کە هۆنی ئارامی و دروستین ، هەمیشە هەست بە سێبەری ئامانجەکانتان دەکەین کە هەمیشە مێژووی کارەکانتان بۆ گرنگ بووە.

کەناڵێک کە هەستی نیشتیمان و کوردایەتیتان لە پێش بازنەی سیاسی داناوە ، هێشتا ئەم حەقەتان بەخۆتان نەداوە حیزبایەتی بخەنە پێش نیشتیمانی بوون ، ئومێد دەکەم ئەم مێژووە پڕ شکۆ و سەنگینەتان پڕ مەتین تر بێت .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.