یەكەمین ئەلبومی مۆسیقای فولكلۆری هەورامی له سنه نمایشده‌كرێت
بە دەنگ و داڕشتنی هونه‌رمه‌ند " هیوا شاە موحەمەدی " لە ژێر ناوی " كۆساڵان " یەكەمین ئەلبومی مۆسیقای فولكلۆری هەورامی له شاری سنه نمایشده‌كرێت .
كۆساڵان نوێترین بەرهەمی " هیوا شاە موحەمەدی " ه كه لە (6) تراك پێكهاتووە ، چواریان شیعری شاعیرانی هاوچەرخە و دوو تراكیش گۆرانی فۆلكلۆرە كە بە شێوەیەكی جیاواز داڕێژراونەتەوە و " عەلی سەمیمی " كاری میكس و مێسترینگی و تۆماركردنەكەی لە ئەستۆ گرتووە.
جگه له چرینی گۆرانییه‌كان " شاه محه‌مه‌دی " هه‌ر خۆیشی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كان داناوه و ئامێره‌كانی سێ‌تار و تاریش ده‌ژه‌نیت ، ژماره‌یه‌ك ژه‌نیاری دیكه‌ی وه ك" مەسعود موعەزی " به سه‌نتوور ، عەلی سەمیمی به دومەك، كووزەو دەهۆڵ ، ڕامین ئێكباتانی به ده‌ف ، فەراز میرزایی به نه‌ی هاوكاربوون له به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌لبوومه .
جێی باسه ئه‌لبوومی كۆسالان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری پارێزگای كوردستان و فێرگەی ئازادی مۆسیقای هیراو بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی ناسراوی بواری مۆسیقا لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەكرێت.
- Log in to post comments