فیدرێری سویسری سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر هۆبه‌رت هۆركاشی پۆله‌ندی تۆمار كرد

له‌قۆناغی چاره‌گى كۆتایی ئه‌ندیانا وێڵز

له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ندیانا وێلز رۆجێر فیدرێری سویسری به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ندیانا وێلز دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی پۆله‌ندی هۆبه‌رت هۆركاش به‌ده‌ست هێنا و به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی

 فیدرێر له‌ماوه‌ی حه‌فتاو چوار خوله‌ك هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار شه‌ش چوار برده‌وه‌ ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ رۆجێر فیدرێر یاری داهاتووی له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر رافائیل نادالی ئیسپانی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی نادال له‌م قۆناغه‌دا رووبه‌رووی كارین خاشانۆفی رووسی بویه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆماركرد

 نادال له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێنسزانه‌ رووسیه‌ رووبه‌رووی ئاسته‌نگی زۆربویه‌وه له‌ماوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان و یاریه‌كه‌ ده‌چووه‌ گێمی زیادكراو تا هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش حه‌وت شه‌ش برده‌وه‌، پێویسته‌ بوترێت رۆجێر فیدرێر چه‌ندرۆژێك له‌مه‌و به‌ر دوای ئه‌وه‌ی نازناوی دوبه‌ی به‌رز كرده‌وه‌ نێوی چووه‌ مێژوو و دووه‌م یاریزانه‌ سه‌د نازناو به‌ده‌ست بخات دوای تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی جیمی كۆرنرز كه‌ خاوه‌ن سه‌دو نۆ نازناوه‌.  
 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
6,441,152
Deaths
380,265
Recovered
2,946,617
Cases
751
Deaths
10
Recovered
434
Cases
7,387
Deaths
235
Recovered
3,508