ئایین و هونه‌ر و پێكه‌وه‌ژیان
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
ئایینه‌كان له ناویشیاندا ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌رنامه‌ی ژیانن بۆ ئاسووده‌یی مرۆڤ ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی كه خوای جوانی ناردوویه‌تی، په‌یڕه‌و بكرێن.
گه‌لی كوردی موسڵمان، كه زۆر به پاكی ئایینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاكار و كرداره‌كانی بكه‌ین، هه‌ر له كۆنه‌وه باب و باپیرانمان هه‌رچی خه‌سڵه‌تی مرۆڤدۆستانه هه‌یه تێیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه كورد له ناوچه‌كه‌دا له‌ناو هه‌موو گه‌لانی دراوسێ زیاتر به ته‌نگ برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه‌وه بووه و ئه‌مه‌ش به كرده‌وه تێیدا به‌رجه‌سته بووه.
بۆیه كوردی موسڵمان له‌گه‌ڵ مه‌سیحی و ئێزدی و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زۆر باش گونجاوه و تێكه‌ڵاو بووه و ڕێزی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان گرتووه، ئه‌گه‌ر له درێژایی ئه‌و ڕۆژگاره‌دا لێره و له‌وێ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕوویدابێ، به‌ده‌ر بووه له نه‌ریته گشتییه‌كه و زۆر جاریش ئه‌و ڕووداوانه به فیتی دوژمنانه‌وه بووه، بۆ ئاژه‌وه‌گێڕی و فیتنه‌نانه‌وه له‌ناو ئه‌و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی ساڵه‌های ساڵه له‌ناو كورد و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه له كوردستاندا هه‌بووه.
له‌ناو ئه‌و فه‌زا گشتییه‌دا، هونه‌ر هه‌میشه وه‌ك هه‌ناسه‌یه‌ك، ئاماده‌یی هه‌بووه و ئۆقره‌یی داوه به خه‌ڵكه‌كه، لێكی نزیك كردوونه‌ته‌وه و خاڵێكی جه‌وهه‌ری بووه بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتن و یه‌كتر قبوڵ كردن. ئێستا كه له‌ناو مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانداین، شه‌وانه له شاری هه‌ولێری ئارام و له زۆر شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌شدا ده‌بینین و ده‌بیسین، كه شه‌وانه خه‌ڵكه‌كه، به هه‌موو ڕه‌نگه جیاوهزانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و شه‌وانی ئارام به یاری و یاده‌وه‌ری و به‌زم و ڕه‌زم و بڕگه‌ی هونه‌ری و گۆرانی و موزیك به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌مه خاڵێكی جوانی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، كه چاوی هه‌موو دونیای له‌سه‌ره و له‌ناو ده‌وروبه‌رێكی گڕگرتوودا، كه ته‌نیا زمانی كوشتن و داگیركاری و له‌ناوبردنی به‌رامبه‌ره‌كان ده‌زانن، كه‌چی لێره له كوردستان، كه كورد پێكهاته سه‌ره‌كی و زۆرینهكهیهتی، برایه‌تی و ژیاندۆستی فه‌رمانڕه‌وایه و كه‌س ئه‌وه‌ی تر ڕه‌ش ناكاته‌وه. لێره‌دا هونه‌ر، كه زمانی هاوبه‌شی گه‌لانه، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه و هه‌یه، ئێمه‌ش كه ئه‌هلی ئه‌و بواره‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی پێمان كرابێ و پێمان بكرێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و نێوه‌نده‌دا هۆكارێك بین بۆ زیاتر ئاشنابوون و لێكترتێگهیشتن و یه‌كترقبوڵ كردن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومان ژیان جوان بكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌پێناو خۆشبه‌ختی و ئارامیی مرۆڤه‌كان بێت، كه ئه‌وه‌ش ئامانجێكی سه‌ره‌كیی ئایینه‌كان بووه بۆ ئاوه‌دانیی سه‌ر زه‌وی، به برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments