ئاشلی بارتی نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گاڕۆسی فه‌ڕه‌نسی به‌ده‌ستهێنا

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاكی خانمان


كچه‌ یاریزانی ئوستڕالی ئاشلی بارتی نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گاڕۆسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاكی خانمان به‌ده‌ستهێنا 

 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بارتی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ماركیتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سێ بوو، به‌ بردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ بارتی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراندسلامی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ یه‌كه‌م كچه‌ تێنسزانی ئوستڕالی له‌ ماوه‌ی چلوشه‌ش ساڵی ڕابردوو كه‌ نازناوی ڕۆلان گارۆس ده‌باته‌وه‌و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڤۆندرۆسۆڤا به‌و ئومێده‌ بوو ده‌ستكه‌وتێكی كه‌م وێنه‌ له‌ ته‌مه‌نی نۆزده‌ ساڵیدا تۆماربكات، به‌ڵام بارتی ڕێگه‌ی پێنه‌داو نازناوه‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
18,834,716
Mirin
707,158
dîsadîtin
12,024,636
Cases
15,500
Mirin
586
dîsadîtin
9,551
Cases
137,556
Mirin
5,094
dîsadîtin
98,442