بۆ جەژنی قوربان زۆرترین چکلێت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە

خەڵكی هەرێمی كوردستان زیاتر لە شارەكانی عێراق چكلێت دەخۆن

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژن پێشتر بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکەونە خۆیان و شیرینی و چکلێت هاوردە دەکەن، ساڵانەش جیا لە پارێزگاکانی عێراق هەرێمی کوردستان زۆرترین چکلێتی هاوردە کردووە. 

بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە لە سەرانسەری عێراق بە بەهای نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار چكلێت بەکاردەهێنرێت، بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانیش، خەڵكی هەرێمی كوردستان زیاتر لە شارەكانی عێراق چكلێت دەخۆن، بۆیە نزیكەی له‌سه‌دا 35ی فرۆشی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستانە. 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو بەبڕی 364 ملیۆن و 310 هەزار دۆلار چكلێت هاوردەی عێراق كراوە. 

پشكی شێری ئەم بازرگانییەش بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە، بەجۆرێك نزیكەی لە له‌سه‌دا 85ی كۆی چكلێتی هاوردەكراو بۆ عێراق، لەڕێگەی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بووە. 

نزیكەی لەسه‌دا 35ی ئەم چكلێتە لە هەرێمی كوردستان ساغبووەتەوە كە بەهاكەی 127 ملیۆن و 508 هەزار دۆلار بووە.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766