ئه‌مه‌ریكا.. تۆنی مۆریسۆن نووسه‌ری ئه‌ده‌بی به‌ناوبانگ كۆچی دوایی كرد

له‌ ساڵی 2012 له‌ سه‌رده‌می باراك ئۆباما مه‌داڵیای ‌كۆشكی سپی پێ به‌خشرا

تۆنی مۆریسۆن نوسه‌ری ئه‌ده‌بی و مامۆستای زانكۆ و براوه‌ی خه‌لاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵ كه‌ له‌ ساڵی 1992 پێيبه‌خشرا، له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

تۆنی بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ له‌ بواری ئه‌ده‌بی خزمه‌تی كردوو و خاوه‌نی 11 رۆمان و 5 كتێبی منداڵان و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی ئه‌ده‌بیه‌.

تۆنی مۆریسۆن له‌ ساڵی 1931 له‌ ئه‌مه‌ریكا هاتۆته‌ دونیا، مه‌رگی ئه‌و نوسه‌ره‌ ئه‌ده‌بیه‌  كاردانه‌وی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایتیه‌كان و میدیا جیهانیه‌كان لێكه‌وته‌وه‌.

باراك ئۆباما له‌ تویتێكدا به‌ دابه‌زاندنی وێنه‌یه‌كی خۆی و تۆنی مۆریسۆن ڕایگه‌یاندوه‌، تۆنی مۆریسۆن سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتیمانی بوو، تۆنی له‌ ساڵی 2012 له‌ سه‌رده‌می باراك ئۆباما مه‌داڵیای ‌كۆشكی سپی پێ به‌خشرا.

ئه‌و نوسه‌ره‌ چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ناوبانگی هه‌ن كه‌ به‌ناوبانگترینیان ڕۆمانی پر كاریگه‌ری (مه‌حبوب)(شینترین چاو) و (جاز)  ناسراون .

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356