سپۆرتی كاتالۆنی: له ڕۆژانی ڕابردوو خوان كریسپۆی پارێزه‌ری تایبه‌تی نێیمار سه‌ردانی یانه‌ی بارسێلۆنای كردووه
ده‌نگۆی ڕۆیشتنی نیێمار داسیلڤای به‌ڕازیلی له ڕیزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیا له میدیاكان به‌رده‌وامه، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو خوان كریسپۆی پارێزه‌ری تایبه‌تی نێیمار سه‌ردانی یانه‌ی بارسێلۆنای كردووهئهویش بۆ تاوتوێكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزی یانه‌ی كاتالۆنی له دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا
هه‌مان یارێزهریش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕی دووسهدوبیستودوو ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیماری پێشكه‌ش به ئیداره‌ی بارسا كردبوو، هه‌ر به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی سپۆرت، كریسپۆ پارێزه‌رێكی ئه‌زموونداره له بواری یاسای وه‌رزشی و پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌نێوان یانه‌كاندا، دوای سه‌ردانیكردنیشی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، پارێزه‌ره‌كه هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كرد
هاوكات فرۆشگای فه‌رمی یانه پاریسیه‌كه درێسی ئه‌م یاریزانه به‌ڕازیلیه‌ی له پێكهاته‌ی وه‌رزی نوێی تیپه‌كه دروست نه‌كردووه، جێگای باسه نێیمار له مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه به‌شداری له هیچ یاریه‌كی پاریس سانجێرمان نه‌كردووه‌و ئاره‌زووده‌كات ڕیزی یانه‌كه به‌جێبهێڵێت
- Log in to post comments