تراكتۆرێك له جه‌ژنی قورباندا گه‌نجێكی كرده قوربانی
13/8/2019 - 13:50
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا له په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی ڕایگه‌یاند: له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكدا و به‌هۆشیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه و سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌ناوی "شاهۆ هیجران حه‌سه‌ن" له‌دایكبووی ساڵی 2002 به‌مه‌به‌ستی جووتكردن ڕووی له‌گونده‌كه‌ی خۆیان كردووه به‌ناوی گوندی "قه‌رێتاغ" كه سه‌ربه ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یه، له‌كاتی جووتكردندا تراكتۆره‌كه به‌سه‌ریدا كه‌وتووه و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه.