یەکێک لەو تۆمەتبارانەی خاوەنداریەتی ئەکاونتێکی ساختەی دەکرد بەناوی نوشتە و جادوو دەستگیرکرا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توند‌و تیژى دژ به‌ئافره‌تان و خێزان له‌هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه له‌رۆژى 9 ى 10 ى 2019 ،دوای ئه‌وه‌ى ئافرەتێک بە ناوی (س.ع.س) سه‌ردانى بهرێوهبهرایهتیهكهمانى كرد پێى راگه‌یاندین كه لەڕێگەی ئەکاونتێک بە ناونیشانی (نوشتە و جادوو) هەڵخەڵەتێنراوە و هەڕەشەی لێ دەکرێت و داوای پارەی لێ دەکات.
راشیدهگهیهنن ، لە نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەسەرپەرشتی نەقیب کارزان سابر حمد لێپرسراوی نوسینگەی منارە، تیمێك پێکهێنرا و توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر هەندێک نوشتە و بەڵگەی تر، کە لە کارەکەی دا بەکاری هێناوە .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، دوای وەرگرتنی وتەکانی تۆمەتبار، دەرکەوت ناوی (ف.م.ٲ) و دانی بە تاوانەکەی دانا، کە هەڵساوە بە دانانی ئەکاونتێکی ساختە بەناوی (نوشتە و جادوو)، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بە شێخ ناساندووە، دواتر داوای وێنەی لەو ئافرەتانە کردووە کە پەیوەندیان پێوە کردووە، هەروەها دانی بەوەدانا کە هەڕەشەی لە دادخواز کردووە و داوای پارەی لێکردووە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توند‌و تیژى دژ به‌ئافره‌تان و خێزانى هه‌ولێر راشیدهگهێنێت ،پەڕاوەکەی ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراو و لە ئێستا دا تۆمەتبار بە پێی ماددەی (٤٥۲) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کێشەکە بەردەوامە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه داوا لە هاوڵاتیان دەکات كه لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (۱۱۹)، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوێژی ( یاسایی، دەرونی، کۆمەڵایەتی).
یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز