فڕۆکەخانەی بەغداد موشەک باران کرا

باڵیۆزخانەكانیش زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێدا


 دەزگای دژە تیرۆری عێراقی بڵاوی كرده‌وه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌  فڕۆکەخانەی سەربازی بەغدا کە دەکەوێتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە موشەکباران کرا.


دەزگای دژەتیرۆر  رایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە چەند موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی سەربازی بەغداد کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.


دژه‌ تیرۆری عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێنج کەس بریندار بوون کە برینی دوان لەوانە سەختە.

 دوای كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەكانی دیكەی بەغدا، زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتوونەتە ئامادەباشی، بۆ ئەگەری كەوتنەخوارەوە و ئاراستەكردنی مووشەكی دیكە، تائێستا نەزانراوە ئەو مووشەكانە لە كوێوە ئاراستە كراون

 میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە ئامانجی ئەو مووشەكانە، ھێزەكانی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بووە.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379