ئه‌شكه‌وتی كوڕ و كچ، ده‌كه‌وێته باشووری گوندی شورناخی سه‌ر به ناحیه‌ی سوورداش، له‌ناو پارچه زه‌وی ژماره 20ی كه‌رتی37ی شورناخه، ئه‌م ئه‌شكه‌وته ئه‌شكه‌وتێكی سرووشتییه و له‌ناو شاخێكدایه و پێی ده‌ڵێن (كهوتاوی) كه ناوی جۆره دارێكی زڕی ناوچه‌كه‌یه.
ئه‌شكه‌وتی كوڕ و كچ، ئه‌شكه‌وتێكی شێوه لاكێشهییه و ڕووه‌و باكووره، درێژییه‌كه‌ی (6،60م) و پانی لای ڕاستی (2،60م) و هه‌روه‌ها پانی لای چه‌پیشی (2،40م) كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ژوورێكی بچووك هه‌یه، به‌رزییه‌كه‌ی (115سم) و پانییه‌كه‌ی (35سم)ه، له به‌شی ڕاستی ژووره‌كه‌ش، گۆڕێك له به‌ردی شاخه‌كه هه‌ڵكه‌نراوه و قووڵی گۆڕه‌كه‌ش (40سم) و پانییه‌كه‌ی(100سم)ه، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی دووكۆڵهكه به سه‌قفه‌كه‌وه ماوه، به‌ڵام له به‌شی خواره‌وه‌یدا نه‌ماوه و فه‌وتاوه، له شێوه‌دا له قزقاپان ده‌چێت، له‌وانه‌یه له هه‌مان سه‌رده‌م دروستكرابن.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته بایه‌خێكی زۆری شوێنه‌واری هه‌یه، به‌هۆیه‌وه گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی یادگاری له‌ناو و له‌به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌چركێنن.
سه‌رچاوه/ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
كوردستان تیڤی/ كامران