حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی پارەی گەنمی جووتیاران لەئەستۆ دەگرێت

له‌ ئه‌گه‌ر ی نه‌ناردنی پاره‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌

حكومەتی عێراق بڕی پێنجسه‌د و حه‌ڤده‌ ملیار دینار قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی لایە كە هی ساڵەكانی دووهه‌زار و چوارده‌ و پازده‌ و شازده‌یه‌ و پاساوی حكومەتی عێراقیش بۆ نەدانەوەی ئەو پارەیە ئەوەیە كە لەوساڵانه‌دا جووتیارانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە پشكی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ گەنمیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە.ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "وەك لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە نووسراومان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆئەوەی لەکاتی نەناردنی بەشە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و ساڵەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم پارەکەیان دابین بکات. سەفین ئاغا عومەر، بڕیادەری لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو داواکارییەی ئێمە کە لەلایەن حکومەتی هەرێم پەسەند کراوە لەمەودوا پارەی گەنمی جووتیاران لەکاتی خۆی دابەش دەکرێت و دواناکەوێت، چونکە حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریەتی دەگرێتە ئەستۆ.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379