سه‌در له بڕیاره‌كه‌ى دژى ئه‌مه‌ریكا پاشكهزدهبێتهوهو هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
26/1/2020 - 18:34
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا بانگه‌شه‌كه‌ی بۆ سازكردنی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، تاكو فیتنه‌ی ناوخۆیی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
له لێدوانێكدا كه له‌لایه‌ن ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سێكی نزیكی سه‌دره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌در جه‌خت ده‌كاته‌وه" ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نه‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، كه پێویسته ئه‌منییه‌ت بچه‌سپێندرێت، نه‌ك بۆ به‌رگریكردن له گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و عێراق و سه‌لامه‌تییان بێت.
سه‌در دووپاتیكردووه‌ته‌وه" رێگه به گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ین سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه لێدوانیان له‌و پێناوه داوه و وایانزانیوه كه ئێمه لێیان دووركه‌وتووینه‌ته‌وه.