پاڵه‌وانى جیهانى سیامه‌ند ره‌حمانى كۆچى دوایى كرد
1/3/2020 - 18:48
به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێرانى ئه‌مرۆ پاڵه‌وانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى جیهانى سیامه‌ند ره‌حمانى به‌نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند سیامه‌ند ره‌حمانى ئه‌مرۆ له شارى شنۆ به هۆى سه‌كته‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ست داوه
ره‌حمانى له دایك بووى ساڵى 1989 ى شارى شنۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه له دایك و باوكێكى كوردى ئه‌وشاره‌یه ، له‌ته‌مه‌نى وه‌رزشى خۆیدا له‌چه‌ندین پاڵه‌وانییه‌تى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌شدارى كردووه وه چه‌ندین خه‌ڵاتى زێرینى به‌ده‌ست هێناوه له دوا پاڵه‌وانییه‌تى وه‌ك به‌هێزترین پیاوى جیهان ده‌ست نیشانكرا