بزانه تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ر له مردنیان داوای چی‌یان كردووه
دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی دوایین ئامار له ئیتاڵیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٧٩٣ كه‌سی دیكه زیادیكرد و بۆ چوار هه‌زار و ٨٢٥ كه‌س به‌رزبوویه‌وه، فرانشیسكا كۆرتیلار،پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی میلانۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ژۆرناڵی ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، به‌ر له‌مردنیان ده‌پاڕانه‌وه كه دوایین جار چاویان به‌دۆست و خۆشه‌ویستانیان بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چركه‌ساتێكی زۆر ناخ هه‌ژێن بوو،كه ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشه له‌به‌رده‌ممان بوون و گوێمان لێده‌گرتن كه ده‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ین تا بۆ دواجار ماڵئاوایی لهخۆشهویستانیان بكه‌ن.
ده‌شڵێت: كاتێك نه‌خۆشه‌كان له‌مردن نزیك ده‌بوونه‌وه هه‌ستیان به‌مه ده‌كرد.
هه‌روه‌ها فرانشیسكا ده‌ڵێت: هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم بۆ یارمه‌تیدانی ئافره‌تێكی به‌سالاچوو خسته‌گه‌ڕ چونكه له‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا بوو، به‌ڵام ئافره‌تكه ته‌نها داوای ئه‌وه‌ی لێكردم یارمه‌تی بده‌م كه بۆ دواجار له‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه به نه‌وه‌كه‌ی بڵێت ماڵئاوا.
ده‌شڵێت: ئه‌م سیناریۆیه دووباره ده‌بۆوه،بۆیه یارمه‌تی چه‌ندان نه‌خۆشی دیكه‌م دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌مردنیان په‌یوه‌ندی بهخۆشهویستانیانهوه بكه‌ن.
شایانی باسه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌به‌رده‌وامی هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و له ماڵه‌كانیان بێمننه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر /سكای نیوز