كه‌شناسی هه‌رێم : بارانبارین ده‌ستپیده‌كاته‌وه‌

ره‌وشى كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشى كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای  48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند 

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا.

 كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت  بۆ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  به‌رزترین پله‌ى گه‌رمی له‌پارێزگای هه‌ولێر  22 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانی 21 پله‌ى سیلیزی  و له‌پارێزگای دهۆك 21 پله‌ى سیلیزی و له‌پارێزگای كه‌ركوك  23 پله‌ی  سیلیزی ده‌بێت 

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌  كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ،  نیمچه‌ هه‌ور و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌كه‌ڵ بارینی باران به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

 پله‌كانى گه‌رمی له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :  هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 22، سلێمانی 19، دهۆك 18، كه‌ركوك 24 پله‌ی سلیزی ده‌بێت.

1

 

111

شوان عه‌زیز

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356