نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌40 دۆلار و 34 سه‌نت

نرخی نه‌وت بەرزبووەوە


- به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا (API)‌، خاوی عه‌مبارکراو لە ئه‌مریكا‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووە، ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.


له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌‌‌ ٤٠ دۆلار و ٣٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٩ دۆلار و ٧٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٣٩ دۆلار و ٥٧ سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٦ه‌وه،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ١،٩٤ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٤٠ دۆلار و ٣٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٣٧ دۆلار و ٨٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

له‌ كاتێكدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی کە هه‌فته‌ی داهاتوو له‌لایه‌ن ئۆپیك و ژمارەیەک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك رێكده‌خرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بڕیار بدرێت له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا (API)‌، خاوی عه‌مبارکراو لە ئه‌مریكا‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووە، ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

له‌م نێوه‌نده‌دا، پێنجه‌مین و دوایین كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران كه‌ ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلا-ی كردووه‌ گه‌یشته‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٠ دۆلار و ١٣ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٧٢ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356