ئیدی كۆهین: فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانیان خاپوور كرد

دوای بۆردوومانه‌كه‌ تیشكێكی گه‌وره‌ ده‌ركه‌وتووه

ئیدی كۆهین،رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسرائیلی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ ئێف شانزه‌كانی ئیسرائیل ،گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانیان خاپوور كردووه‌.

كۆهین له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاواوه‌ به‌تایبه‌تی گه‌یشتووه‌، كه‌ ئیسرائیل گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بۆردوومان و خاپوور كردووه‌.

هه‌روه‌ها كۆهین ده‌ڵێت: دوای بۆردوومانه‌كه‌ تیشكێكی گه‌وره‌ ده‌ركه‌وتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی دانیشتووانی شوێنه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌و ئێرانیش بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ پیسی تیشكه‌كان،هانای بردۆته‌ به‌ر شاره‌زایانی رووسی.

هه‌روه‌ها كۆهین ده‌ڵێت: ئیسرائیل له‌ بۆردومانه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی ئێف 16ی به‌كارهێناوه‌و له‌ ئاسمانی وڵاتێكی كه‌نداویش سووته‌مه‌نی تێكردووه‌.

000

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
36,556
Mirin
1,340
dîsadîtin
23,100
Cases
290,309
Mirin
8,014
dîsadîtin
224,705
Cases
29,206,669
Mirin
928,830
dîsadîtin
21,041,840