لە دهۆک 12 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
14/7/2020 - 20:30
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 12 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ئاشكراى كرد، كه ئەمڕۆ سێشەممە 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 208 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 83 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.