پۆلیسی دهۆک: ئهو باوكهی كورهكهی خۆی كوشتبوو بەبڕیارى دادوەر دەستبەرسەر کراوە
22/1/2021 - 12:16
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: درەنگانێکی شەوی رابردوو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندی پیرموسی سنوری پارێزگای دهۆک باوكێك کوڕێکی خۆی کوشت.
موقەدم هێمن سلێمان، بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە درەنگانى شەوى رابردوو لە گوندى پیرموس، دەشڵێت، ئەو کوڕەی، کە کوژراوە تەمەنی 33 ساڵبووە.
موقەدم هێمن سلێمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیسی دهۆک کرد و لە ئێستادا بەبڕیارى دادوەر دەستبەرسەرکراوە.