لە چوارچێوەی دانیشتنەکانی گۆنگرەکەدا؛ شاندی پارتی لەسەر دوو بابەتی سەرەکی گوتاری پێشکەشکرد؛
یەکەم: بەهێزکردنی متمانەی حزبە بەشداربووەکان بە دۆزی کورد.

شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگێشتی فەرمی ڕێکخراوی کۆڕبەندی حزبە سیاسییەکانی ئاسیا، بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتیی سێزدەهەمینی کۆڕبەندەکە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور کردووە کە لە ڕۆژانی چوار تا حەوتی تشرینی دووەمی 2026 لەژێر ناونیشانی “دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە
لە چوارچێوەی دانیشتنەکانی گۆنگرەکەدا؛ شاندی پارتی لەسەر دوو بابەتی سەرەکی گوتاری پێشکەشکرد؛
یەکەم: بەهێزکردنی متمانەی حزبە بەشداربووەکان بە دۆزی کورد.
گوتارەکە تیشکی خستەر گرنگی متمانەی دوولایەنە لە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان، لەگەڵ ناساندنی گەلی کورد و مێژووەکەی، داخوازییەکانی و مافە رەواکانی.
دووەم: رۆڵی میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەهێزکردنی متمانە لە نێوان گەلاندا.
لە گوتارەکەدا؛ باسی رۆڵی میدیای پارتی لە گواستنەوەی راستییەکان و ناساندنی دۆزی گەلی کوردستان و گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە رای گشتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد.