لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/11/8) ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کراوە، عەبدولقادر ئەحمەد دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، هاوسۆزیی تەواوی خۆی و ئیدارەکەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی و ئامادەییی ناردنی سەرجەم تیمەکانی بەهاناوەچوونی ڕاگەیاند.
گرنگترین خاڵەکانی نووسراوەکەی پارێزگاری نەینەوا:
🔹 پارێزگاری نەینەوا هاوخەمی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ خەڵکی پارێزگای هەولێر دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو زیانە ماددی و مرۆییانەی بەهۆی شەپۆلی لافاوەکەوە بەر هاووڵاتییان کەوتوون.
🔹 نەینەوا ئامادەییی تەواوی نیشانداوە کە بە تەواوی توانای تیمەکانی بەرگریی شارستانی و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستییەکانیەوە، لە پاڵ حکوومەتی خۆجێیی هەولێر بوەستێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی ئاسەواری ئەم کارەساتە و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی.
🔹 لە نووسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: "ئەوەی ڕووبەڕووی پارێزگای هەولێر دەبێتەوە کاریگەری لەسەر هەمووان دەبێت، چارەنووسمان یەکە و نیشتمان یەکە، هاوکاری و پشتیوانیی نێوان پارێزگاکانمان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە و یەکڕیزیی گەلەکەمان ڕەنگ پێ دەداتەوە."







