بەپێی خەمڵاندنی توێژەران لە دەرئەنجامی پشکنینەکاندا، کێشی ئەم گیانەوەرە نزیکەی 30 کیلۆگرام بووە، ئەمەش نزیکەی هاوتای کێش و قەبارەی سەگێکی مامناوەندە لە سەردەمی ئێستادا.
زانایان ناوی زانستیی (Yakamys sirindhornae)ـیان لەم جۆرە دەگمەنە ناوە؛ هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن کە گەورەیی قەبارەی ئەم گیانەوەرە ئەوە دەسەلمێنێت کە پرۆسەی پەرەسەندنی قرتێنەرە گەورەکان لە کیشوەری ئاسیا، لە سەردەمێکی زۆر دێرینتر لەوە دەستی پێکردووە کە پێشتر زانست پێشبینیی دەکرد.
توێژینەوەکە لەسەر پاشماوەی چەند ئێسک و ددانێکی بەردبوو ئەنجامدراوە کە لە چەند شوێنێکی باشووری تایلەند دۆزراونەتەوە و بەراوردی وردیان لەگەڵ بەردبووی ئاژەڵەکانی تردا بۆ کراوە. زانایان جەخت دەکەنەوە کە ئەم دەستکەوتە زانستییە زانیاریی نوێ دەربارەی پەرەسەندنی شیردەرەکان و هەمەجۆریی بایۆلۆجی لە سەردەمی "ئۆلیگۆسین" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پێشکەش دەکات، و یارمەتیدەرە لە تێگەیشتن لەو کەشوهەوا و بارودۆخە ژینگەییەی کە ڕێگەی داوە گیانەوەری قرتێنەر بەو قەبارە گەورەیە سەرهەڵبدات.







