بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر رایدەگەیەنێت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كارتی ژمارە 6 بۆ دابەشكردنی بەشە بەنزینی 750 دیناری كارا دەكرێت.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بۆ شوفێران كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو كراوەتەوە هاتووە: رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 12/9/2026 بەشە بەنزینی ژمارە 6 بە كارتی ئەلیكترۆنی سووتەمەنی دابەش دەكرێت.
بەپێی سیستەمی دابەشكردنەكە، هەر ئۆتۆمبێلێك بڕی 40 لیتری پێ دەدرێت بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ هەر لیترێك 750 دینارە.

1 وێنە







