کوردستان تیڤی
ڕاستەوخۆ
هەواڵەکان
کوردستانجیهانهەواڵ و چالاکییەکانی پ.د.ک
ئابووری
تەندروستی
هەمەڕەنگ
زانستتەکنەلۆژیاژینگەکولتوور و هونەر
وەرزش
دۆکیومێنتاری
بەرنامەکان
خشتەی پەخش (EPG)ڕاستەوخۆ
دراما
بیروڕا
ڕیپۆرتاژ
مەڵتیمیدیا
سەرۆک و سۆشیال میدیا
گوێ بگرە0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان تیڤی

دەزگای ساتەلایتی کوردستان بۆ هەواڵ، بەرنامە و ڕاستەوخۆ.

دەربارە

دەربارەی کوردستان TVتیمی ئێمەمێژووی کەناڵکار لەگەڵمان

خزمەتگوزارییەکان

ئابووریژیانبەرنامەکانڕاستەوخۆ

یاسایی

مەرج و بەندەکانپرسیارە باوەکانپەیوەندیمان پێوەبکەڕیکلام
کوردستان TV لە هەموو شاشەیەکداکوردستان TV لە هەر کوێیەکدا ببینە
App Store — iOSGoogle Play — Android
مافی لەبەرگرتنەوە ٢٠٢٦ کوردستان تیڤی. هەموو مافەکان پارێزراون.
سەرەکیهەواڵڕاستەوخۆڤیدیۆ
بڵاوکردنەوە
بیروڕا

سەرۆک و سۆشیال میدیا

پیران ئه‌میر⁦21-04-2020 06:40⁩
پوختە

سەرۆک و سۆشیال میدیا

‎لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی (نێچیرڤان بارزانی - سەرۆکی هەرێمی کوردستان)دا، لەپاڵ باسکردنی بارودۆخی هەنوکەیی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بە ڕوویەکی خەندەئامێز و دیدێکی ڕەخنەگرانەوە، باسی لە بابەت و شڕۆڤەکانی ناو سۆشیال میدیای کرد و بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "سۆشیال میدیا کۆنتڕۆڵ بکەن، هەموو شتێ بە باشی دەڕوا".


‎ئەم داوایەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا، کە خەڵک لەلایەنی دەروونیدا ماندووە٫ تێڕوانینێکی ڕەوا و تەواو لۆژیکییە. سەرۆک بە هەڵسەنگاندنی کۆی ئارێشەکان و ڕەچاوکردنی باری دەروونیی خەڵک، ئەم قسەیە دەکات و دەزانێ کە شڕۆڤەکارانی سۆشیال میدیا، بۆ هەموو ڕووداو و پێشهاتێک قسەی خۆیان هەیە و ئەم دەم گەرم کردن پرتە نوسینانەشیان بە ناوی شرۆڤەی زانستی و لۆژیکی بە خەڵک دەفڕۆشنەوە، بەو کارەیان دەبنە سەرچاوەی نیگەرانیی و دڵەڕاوکێ و نائارامیی دەروونی خەڵک و کاریگەریی خراپیان لەسەر کۆی کۆمەڵگا هەیە.


‎بەدەر لەمە، ئەگەر میدیا و سۆشیال میدیا لە ڕەهەندێکی باش و بۆ خزمەتی کۆمەڵگا بەکار بهێنرێت، ئەوا هیچ کەسێک هێندەی ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) بۆ گەشەی میدیای ئازاد و پێگەیاندنی میدیاکاری پڕۆفیشناڵ و لێهاتوو، هەوڵی نەداوە.کاتێک بەڕێزیان وەک سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکوومەت دەستبەکار بوو، شان بەشانی برەودان و پێشخستنی سێکتەری ئابووریی و خەمی بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار. بۆ یەکەم جار لە مێژووی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕیندا و لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئەودا، یەکەمین و باشترین یاسای ڕۆژنامەگەری لە ساڵی 2007 دەرچوو. یاسایەک، کە بەراورد بە دۆخی زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاسایەکی دەگمەنە و بە وەچەرخانێکی گرنگی بواری ئازادیی ڕادەربڕین دادەنرێت.

هەر لە سەردەمی حوکمڕانیی ئەودا بوو، کە بەشی هەرە زۆری دەزگا ڕاگەیاندنەکان مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە، بەوانەیش کە گوایە سەربەخۆ و ئازاد و ئەهلی.
‎هەرچی باسی سۆشیال میدیاشە، ئەوا بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، کە بەڕێزیان، لەسۆشیال میدیا پەیجی فەرمی هەیە و دیار و بەرچاو ولە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارێکی کارایە، هەر ئەم قسەیەی سەرەوەی خۆی، بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەو خوێنەرێکی جیددی سۆشیال میدیایە، بەڵام بێگومان ئەو وەک سەرکردەیەک و کەسایەتییەکی سیاسیی کوردستان، باوەڕی وایە کە نابێ پرسی حوکمڕانی و بابەتە سیاسییەکانی نێوان حکومەت لە لایەک و حیزبەکان لە لایەکی تر، لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە ئاراستە بکرێن. بەتایبەت کە تێبینی دەکرێ بەشێک لە حیزب و کەسایەتییە سیاسییە تازە هەڵتۆقیوەکان، تاکە پێوەریان بۆ کاری سیاسی، دەنگۆ و واتە واتەکانی ناو سۆشیال میدیایە!

پیران ئه‌میر⁦21-04-2020 06:40⁩

وتار و بۆچوونی پەیوەندیدار

نەخشەی ڕێگای ئاشتی؛ چۆن ڕێزلێنانی ڤاتیکان فەلسەفەی پێکەوەژیانی بارزانی کردە ناسنامەیەکی جیهانی؟بیروڕا⁦24-08-2026⁩نەخشەی ڕێگای ئاشتی؛ چۆن ڕێزلێنانی ڤاتیکان فەلسەفەی پێکەوەژیانی بارزانی کردە ناسنامەیەکی جیهانی؟ڕەنج باراویرۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی نەتەوەسازیی کورددابیروڕا⁦19-07-2026⁩رۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی نەتەوەسازیی کورددامستەفا گەردیئایندەی کوردستان بە کاتی مەسرور بارزانیبیروڕا⁦01-03-2024⁩ئایندەی کوردستان بە کاتی مەسرور بارزانیئاسۆ حاجیبارزانی و زیاتر لە پەیامێکبیروڕا⁦12-05-2023⁩بارزانی و زیاتر لە پەیامێکبەهرۆز جەعفەر

وتار و بۆچوونی پەیوەندیدار

ناسنامەی ڕاستەقینەی کەرکووکبیروڕا⁦25-03-2023⁩ناسنامەی ڕاستەقینەی کەرکووکفرسەت سەید شوكرسەرۆك بارزانی واتا ،سەقامگیری،پێشكەوتن و متمانە و دیموكراسیبیروڕا⁦23-03-2023⁩سەرۆك بارزانی واتا ،سەقامگیری،پێشكەوتن و متمانە و دیموكراسیرێبوار حه‌مه‌لاو شوانیسەرۆک بارزانی لە دیدی کۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدابیروڕا⁦20-03-2023⁩سەرۆک بارزانی لە دیدی کۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدافرسەت سەید شوكرهەژار، هێمن و هێدی؛ سێ هەواری ئەدەبیی کوردستانبیروڕا⁦19-03-2023⁩هەژار، هێمن و هێدی؛ سێ هەواری ئەدەبیی کوردستانعه‌باس غه‌زالیکێ خاوەنی نەورۆزە؟بیروڕا⁦19-03-2023⁩کێ خاوەنی نەورۆزە؟ھۆگر نێروەییقۆناغێكی دیكەی تەعریب لەكەركوكبیروڕا⁦19-03-2023⁩قۆناغێكی دیكەی تەعریب لەكەركوكئەسرین عاسی شوانی