بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێیەم کەشتیی نەوتکێش لە تەنگی هۆرمزدا بەهۆی پێکدادان لەگەڵ مینێکی دەریایی تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزی دەریایی سپای پاسداران، کەشتییەکی نەوتکێش لە جۆری «شاتڵ» کە ۷۵۰,۰۰۰ بەرمیل نەوتی خاو هەڵگرتبوو، سەرەڕای ئاگاداری و هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی هەوڵی داوە لە ڕێگایەکی ڕێگەپێنەدراو تێپەڕێت، کە لە ئەنجامدا بە مینێکی دەریایی پێک هاتووە و تەقییەوە.
هێشتا سەرچاوە فەرمییەکان وردەکاریی زیاتر دەربارەی قوربانییە مرۆییەکان و دۆخی ئەم کەشتییە بڵاونەکردووەتەوە.







