بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به توندی سەركۆنەی سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریای له شاری قامیشلۆ كرد.
بالیۆزخانه‌كه له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: بە توندی سەرۆكۆنەی سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له قامیشلۆ ده‌كه‌ین و پێویسته ھێرشه‌كانی سه‌ر نووسینگه و باره‌گای حزبه‌كان له كوردستانی سووریا بوه‌ستێندرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كە پێویسته بكەران و سهرپێجیكارانی سوتاندنی بارەگاكەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا سزا بدرێن.
بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد دوور بكه‌ونه‌وه له وتاری توندوتیژ، لەبەرمبەریشدا كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی سووریا به‌بێ توندوتیژی.
رۆژی چوارشەمی رابردوو بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا لە قامیشلۆ سوتێنرا، هەر ئەو رۆژە هێرشكرایە سەر چەند بارەگایەكی تری حزبە كوردییەكان لە قامیشلۆ.
پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە بارەگاكەیان لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە هێرشی كراوەتە سەر و سوتێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.