رێكخراوی یونیسكۆ شوێنه‌واری بابلییه‌كان خسته لیستی شوێنه كه‌له‌پوورییه‌كانی جیهان
شارستانیی بابل، یه‌كێك بووه له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهانی كۆن و مێژووه‌كه‌ی بۆ چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕێكخراوی یونسكۆ شاری بابلی شوێنه‌واری له عێراق، ده‌خاته لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كانه‌وه, به‌و مه‌رجه‌ی تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، شوێنهوارهكه له پاشماوه‌كانی پاك بكرێته‌وه.
لێژنه‌ی كه‌له‌پووری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شوێنه‌واری مێژوویی بابلییه‌كانی خسته لیستی كه‌له‌پوور و شوێنه‌واره جیهانییه‌كان.
شوێنه‌واری بابلییه‌كان، مێژووی شارستانی وڵاتی بابلییه‌كان بووه له ناوچه‌كه، كه پێیده‌گوترێت "بلاد مابین النهرین".
شاندی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه ئاماده‌بوون، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌چوو، به میدیا عێراقییهكانییان راگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی كه‌له‌پوور به كۆی ده‌نگ، شوێنه‌واره‌كه‌یان خستووه‌ته لیستی كه‌له‌پووری جیهانی.
هاوكات به‌رپرسانی رێكخراوی یونیسكۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته تاوه‌كو ساڵی دوو هه‌زارو بیست، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌م نازناوه بۆ شاری بابل به‌دی بهێنن.
پێشتر رێكخراوی یونیسكۆ، شاری بابلی خستبووه، نێو لیستی كلتووری جیهانی، به‌ڵام له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ناوه‌كه‌ی سڕییه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی گۆرینی به شێك له سیماكانی شاره‌كه.
ئه‌و شوێنه‌واره كه‌له‌پووری و مێژووییه‌ی عێراق، رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و به دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدای پایته‌خت.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، له ساڵی 1983ـه‌وه عێراق پێنجه‌م جاره هه‌وڵده‌دات ئه‌و شوێنه مێژووییه بخاته لیسته‌كه و ئه‌مڕۆش ئه‌و شوێنه كه‌له‌پوورییه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5ی ته‌ممووزی 2019، خرایه لیستی شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كانی جیهان.
شایانی باسه بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه، یه‌ك ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی شاری بابل ته‌رخان ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه، به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مه‌رجی لیژنه‌ی شوێنه‌واره جیھانییه‌كانی یونسكۆ سه‌باره‌ت به لابردنی پاشماوه‌كان له شوێنه‌واره‌كانی شاری بابل، یه‌ك ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی شاره‌كه ته‌رخان ده‌كات.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو له ماوه‌كانی داھاتوودا، دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، شوێنه‌واره‌كانی پارێزگای بابل و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، پاره‌كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی شاری بابل خه‌رج ده‌كات.
دوێنێ ھه‌ینی لیژنه‌ی شوێنه‌واره جیھانییه‌كانی یونسكۆ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا، شوێنه‌واره‌كانی شاری بابل بخرێته ناو لیستی شوێنه‌واره جیھانییه‌كانی رێكخراوه‌كه، به‌و مه‌رجه‌ی تاوه‌كو مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو شوێنه‌واره‌كانی شاره‌كه نۆژه‌ن بكرێته‌وه و پاشماوه‌كانی لاببردرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران